10
ئەندرۆید 10, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی Volvo بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەن سیستەمی Android دەبێت

وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا کۆمپانیای Volvo ـی سویدی، ئۆتۆمبێلی کارەبایی XC40 لە جۆری SUV ڕابگەیەنێت. بەڵام لە پێش ڕاگەیاندنیەوە، کۆمپانیا سویدییەکە چەند زانیارییەکی دەربارەی ئۆتۆمبێلەکەیان ئاشکرا کرد.

دوێنێ کۆمپانیای Volvo لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی XC40 وەکو یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیاکە بە شێوەی بنەڕەتی پشتگیری لە سیستەمی Android دەکات. بەو مانایەی، ئۆتۆمبێلی کارەبایی XC40 خاوەن خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی گووگڵی وەک یاریدەدەری دەنگی Google Assistant و ئەپی Google Maps و زیاتر دەبێت بە شێوەی بنەڕەتی و هیچ پێویست بە پشتبەستن بە مۆبایل ناکات. هەروەها ئۆتۆمبێلەکە ڕێگە بە خاوەنەکانی دەدات تاوەکو ئەپەکان لە کۆگای Play Store ـدا دابگرن.

کۆمپانیای Volvo بۆ ماوەی 2 ساڵە کار لەسەر جێگیرکردنی وەشانی Android دەکات لە ئۆتۆمبێلەکانیدا، تاوەکو شۆفێران پشت بە مۆبایل نەبەستن، کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی I/O ـی ساڵی 2018 ـەدا ئۆتۆمبێلی جۆری گازی XC40 ـی نمایشکرد بە سیستەمەکەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن ئایفۆنەکان دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەستکردنی ئایفۆنەکانیان بە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی Volvo ـەوە، سەکۆی CarPlay ـی ئەپڵ بەدەست بهێنن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ