10
ئەندرۆید 12, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

شاومی ڕێکەوتی بەردەستکردنی ڕووکاری MIUI 11 ـی بۆ مۆبایلەکانی خۆی ئاشکرا کرد

لە پاش ئەوەی لە مانگی ڕابردووەوە شاومی بە هەڵە دەستی بە ناردنی وەشانی ڕووکاری MIUI 11 کرد، وا دیارە ئێستا ڕووکارەکە کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید 10 بنچینە کراوە، ئامادەیە و بەکارهێنەرانی مۆبایلی Mi تا 16 ـی ئەم مانگە چاوەڕێی ڕووکارەکە دەکەن.

تیمی ڕووکاری MIUI لە تویتەردا جریوەیەکیان کردووە کە ڤیدیۆیەکە و تێیدا بەردەستبوونی وەشانی 11 ـی ڕووکارەکە ئاشکرا دەکات. هیچ لە ڤیدیۆکەدا ئاشکرا نەکراوە بەوەی کام مۆدێل و مۆبایل وەشانەکەیان پێدەگات، بەڵام مۆبایلەکانی هیندستان یەکەمین دەبن لە پێگەیشتنی ئەم وەشانە، ئەمەش لە جریوەیەکی شاومی وڵاتی هیندستان دیار دەکەوێت، کە هەروەها ئاماژەش بە دیزاینێکی Minimalist لە ڕووکارەکە دەکات، بەڵام ئەمە سوپڕایز نییە بۆ هەوادارن چونکە وەشانی تاقیکاری ڕووکاری MIUI 11 لە ڕابردوودا بۆ بەکارهێنەران ڕەوانە بوو.

شاومی هەمیشە لە هەوڵێکی زۆردا بووە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی مۆبایلەکانی، شاومی دەڵێت وەشانی ڕووکاری MIUI 11 خێراترین وەشان دەبێت کە بە مۆبایلەکان دەگات. بۆیە ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی مۆبایلی Mi بیت، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا وەشانەکەت پێدەگات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ