ئای ئۆ ئێس
27, نیسان 2013
بۆچی له ئایفۆن دا بلوتوس هەیە و ڕێگە پێدراو نیت لە وەرگرتن و ناردنی فایل و بوخچە؟

ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له هاندەرەکامان كرد و هه‌ر یه‌كه و به بۆچوونی خۆی و ئه‌و زانیاریه‌ی هه‌یبوو وه‌ڵامی داینه‌وه، زۆرێك له وه‌ڵامه‌كان ڕاست بوون و زۆرێكیش هه‌ڵه.
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی بلوتوس له ئامێره‌كان كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
له به‌رنامه‌ی ئایتوونز و له به‌شی میوزیكی هه‌ر ئامێرێكی ئه‌پڵ فرۆشگایه‌كی میوزیكی هه‌یه كه تێدا میوزیك و ڤیدیۆی هونه‌رمه‌ندان خراوه‌ته ڕوو بۆ فرۆشتن كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده‌توانین میوزیك و ڤیدیۆ كلیپی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكمان بوێت بیكڕین. لێره‌دا گه‌ر تۆ بلوتوسی فه‌رمیت هه‌بوو ده‌توانی زۆر به ئاسانی ئه‌و میوزیك و ڤیدیۆیه‌ی كه ده‌یكڕیت به ئاسانی بیگوازیته‌وه بۆ چه‌ندین كه‌س ئه‌و كاتیش به پله‌ی یه‌كه‌م زه‌ره‌رێكی گه‌وره به هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌كه‌وێت كه ده‌بێته هۆی پێشێل كردنی مافی كۆپی ڕایت، به پله‌ی دووه‌م نرخی ئه‌و فرۆشگا میویزكیه نامێنێت و له بایه‌خی كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌توانی ئه‌و شتانه‌ی دهیكریت بیگوازیته‌وه بۆ ئامێرێكی تر به هۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك كه درووست كراوی كه‌سانی ترن، به‌ڵام ئه‌مه باشترین ڕێگایه بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ كه پارێزگاری له فرۆشگای میوزیكی خۆی بكات.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و وه‌ڵامه‌یه كه چه‌ندین جار كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌كاته‌وه و له نرخی ئامێره‌كانی ده‌هێنرێته خواره‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.