بابەتی گرینگ 27, نیسان 2013

سەکۆی پرسیار و وەڵامی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بەم زووانە! چاوەڕوان بن!

Postpicsako

لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و  بەروپێش بردنی بواری تەکنەلۆژیا لە کوردستان و دوای هەوڵێکی زۆر لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکەمان توانیمان پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی Q2A وەربگێرینە سەر زمانی کوردی و ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانین پرسیارەکانی ئێوە لەم سەکۆیە کە تایبەتە بە پرسیار و وەڵامی تەکنەلۆژی کۆبکەینەوە و فەرهەنگێک لە پرسیار و وەڵامم دروست بکەین بۆئەوەی هەمووان سوودمەندبین لە ئێستا و لە داهاتوودا.

دیارە ئەم وەرگێرانەش یەکیکی ترە لە پڕۆژەکانمان و ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنە بە ئێوەی خۆشەویست بۆ ئەوەی لەکاتی توشبوون بەهەرکێشەیەک لە سەکۆوە بە ئاسانترین ڕێگا و بە یەک دوو هەنگاو پرسیاری خۆتان بکەن و وەڵامی پرسیارەکانتان لەلایەن دەستەی شارەزاوە وەڵامبدرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە و بەم زووانە چاوەڕوانی سەکۆی پرسیار و وەڵامی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بن!

بە دڵنیاییەوە بە سەرنج و پێشنیارەکانتان لە دوای کردنەوەی سەکۆ سەربەرزمان دەکەن!
دیمەنێک لە سەکۆ:

sako

لەگەڵ ڕێزی ئێمە بۆ ئێوەی خۆشەویست

بۆچوونەکان
  • عادل سنجاری

    سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ ئەم کارە جوانانەتان و بۆ ئەم خزماتکردنەتان و هیوای سەرکەوتنیش بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی ماڵپەر دەکەم … هیوادارم هەر وا بەردەوام بن لە کاری جوانتر و باشتر

    • تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

      سوپاس کاک عادل گیان بۆ گوتە جوانەکانتان، پشت بەخوای گەورە لەکار و چالاکی ناوەستین و بەگوێرەی توانا لەخزمەتی خۆمان بەردەوام دەبین. ئێوەش هەر سەربەرز و سەرکەوتووبن.

بۆچونی تۆ