ئای ئۆ ئێس 2, ئایار 2013

بەپەلە: ئەپڵ وەشانى نوێی iOS6.1.4 بەتەنها بۆ ئایفۆن ٥ بڵاوکردەوە! + داگرتن

117938

بەتەنها ٥٥ خولەک لەمەوبەر ئەپڵ وەشانێکی نوێ ئای ئۆ ئێس ٦.١.٤ـی بە تەنها بۆ ئایفۆن ٥ ڕاگەیاند و بەتەنها یەک کێشەی چکۆڵەی تێدا چارەسەرکراوە بەناوی audio profile for speakerphone و قەبارەکەی تەنها ١١.٥ مێگابایتە ئەگەر ڕاستەوخۆ لەناو مۆبایلەکەوە ئەپدەیتەکە بکەیت بەڵام ئەگەر بەدەرەکی بیکەیت واتە لە ئایتوینەسەوە ئەوا وەکو هەموو جارێک قەبارەکەی گەورەیە و لێڕەوە دایبەزێنە:

ئایفۆن ٥ جی ئێس ئێم وەشانی ٦.١.٤  iPhone5,1_6.1.4_10B350_Restore.ipsw
ئایفۆن ٥ سی دی ئێم ئەی وەشانی ٦.١.٤ iPhone5,2_6.1.4_10B350_Restore.ipsw

سەرچاوە Apple insider + iClarified

تاگەکان ئای ئۆ ئێس ئەپڵ
بۆچونی تۆ