ئای ئۆ ئێس
3, ئایار 2013
ئەپڵیکەیشنی (عدنان معلم القرآن) بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئایفۆن و ئایپاد خۆڕاییە

ئەپی بەناوبانگی کرداری (عدنان معلم القرآن) بۆ فێربوونی قورئان تایبەت بە منداڵان بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە بێ بەرامبەر و خۆڕاییە. ئەم ئەپە جوزئی (عم) لەخۆی دەگرێت و لەگەڵ ئەلف و بای عەرەبی و زیاتر لە ١٢ وێردی ڕۆژانە و ئەپەکە تایبەت دیزاین کراوە بۆمنداڵانی ٣ ساڵان تا ١٢ ساڵان. شایەنی باسە جوزئی (عم) بەدەنگی قورئان خوێنی بەناوبانگ محمد صدیق المنشاویی یە و منداڵێک لەدوای دەڵێتەوە.
لێرەوە ئەپەکە لە ئایتوینز دابگرە:

تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بەکورتی:
– گونجاوە لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد
– پشتگیری ئای ئۆ ئێس وەشانی ٤.٣ بەرەو سەردەکات.
– وەشان ٣.٠
– قەبارەکەی ٢١٠ مێگابایت
چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!