ئەندرۆید
5, ئایار 2013
Chameleon Launcher جوانترین لۆنچەر بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

یەکێكە لە جوانترین لۆنچەرەکانی سیستەمی ئەندرۆید. جوانکارییەکانی ئەم لۆنجەرە ئەپی فەیسبووك و تویتەر و یوتوب و ڕۆژمێر و ئینستاگرام و گۆگل + دەگرێتەوە . ئەمانە و چەندان تایبەتمەندی ناوازە لەم لۆنچەرە بەرچاو دەکەوێت. ئەم لۆنچەرە پشتگیری مۆبایل و تابلێت دەکات و زۆر ئاسان دەتوانیت بە گوێرەی پێداویستیەکانت ڕێکی بخەیت و کاتی دیاری کراو دابنێیت بۆ ئەوای لەکاتی دیاری کراو و پێویست ڕووکارەکەی بگۆڕێت بۆ ئەم شێوەیەی تۆ پێویستە، بۆ نمونە تۆ دوو شێوازت ڕێک خستووە بۆ کاتی دەوام و کاتی ماڵەوە و لەم دووکاتە دیاری کراوە خۆی خۆی بگۆڕێت و لەگەڵ کاتە دیاری کراوەکە خۆی بگونجێنێت و ڕێکخستنە دیاریکراوەکە دەربکەوێت.
لیرەوە دایبگرە:

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئەم لۆنچەرە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=AN9m4UHdf-0[/youtube]