بابەتی گرینگ 9, ئایار 2013

لە پێشانگای ساڵانەی فاکەڵتی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی زانکۆی کۆیە چیم بینی؟

943750_374851279290689_1833468765_n

دیارە ساڵانە بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی پێشانگای ساڵانە دەکرێتەوە و تێیدا خوێنکاران پرۆژەکانی خۆیان نیشان دەدەن. ئەمەش بۆ ئەوەیە توانای خوێنکاران و فێرخوازان ببینیرێت و لەم سۆنگەیەوە سود لە بەهرەمەندی و زانستەکەیان وەربگیرێت، لە ڕاستیدا لە هەرسێ بەشەکە ئەوەی توانیبێیتی بە شێوەیەیەکی کرداری پڕۆژەیەکی ناوازەی کردبوو و ئەوەیشی پێویستی بە شێوەی کرداری نەبووبێت ئەوا بە شێوەی پۆستەر بیرۆکە و زانیاریەکانی خۆیان نیشان دابوو.

دوای ئەوای گەشتێکم کرد بەناو فاکەڵتی ئەندازیاری بەهەموو بەشەکانییەوە کۆمەڵێک کار و پرۆژەی ناوازەم بینی و لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرام سازی ئەمانەی خوارەوەم بینی:

١- پرۆژەی سیستەمی دیدەنی تەندروستی سەرهێڵی Online Medical Booking System

پوختەی ئەم پرۆژەیە بریتی بوو لە سیستەمێکی سەرهێڵی بۆ نەخۆش لەکاتێک بیەوێت دەیدەنێکی لەگەڵ پزیشکێک دابنێت بەهۆی ئەم سیستەمەوە ئەنجامی دەدات کە تێیدا بە چەند هەنگاوێکی کەم خۆت تۆماردەکەیت و پاشان دەتوانی لیستی بەشەکانی نەخۆشخانەکە و پزیشکەکان و ڕۆژی هاتننیان ببینیت و دواتر تۆش یەکێک لە ڕۆژەکان دیاری دەکەیت و بەهۆی سیستەمەکەوە پزیشکی دیاری کراو ئاگاداردەکرێتەوە و پاشان تۆش لە جێبەجێبوونی دیدەنییەکە ئاگاداردەکرێیتەوە و ئەمانە هەمووی بە سەرهێڵی و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەم سیستەمە بۆت ئەنجام دەدات.

٢- سیستەمی سەرهێڵی بەڕێوەبردنی ئامادەبوون و نەبوونی خوێندکار Online Student attendance Management System
بەکورتی ئەم پڕۆژەیەشییان بریتیی بوو لە سیستەمی دەست بەسەراگرتنی هاتن و نەهانی خوێندکاران و سەرهێڵییە کە تێیدا هەریەکە لە بەڕێوەبەر و مامۆستای وانە و خوێندکار ڕۆڵی تایبەت بەخۆیان هەیە و هەریەکەیان کاری خۆی پێسپێردراوە. بۆ نمونە مامۆستا لەسەریەتی ڕۆژانە تۆماری هاتن و نەهاتنی خوێندکران بکات و بەڕێوەیەریش پێداچوونەوە و چەند مافێکی تریشی هەیە و خوێندکاریش توانای بینینی ڕێژەی هاتن و نەهاتنی هەیە و هەروەها توانای ناردنی گلەیی و گازندەیش.

٣- پڕۆژەی تایپستی کوردی Kurdish Typist
بەکورتی ئەم پڕۆشەیەشییان بریتی بوو لە پرۆگرامێکی ویندۆز و تایبەت بوو بە ڕاهێنان کردن لەسەر کیبۆرد بەڵام بۆ لەسەر کیبۆردی کوردی و یاری کردنیشی لەگەڵ دابوو لەگەڵ چەندان ڕێنمای پێشکەوتوو لەسەر چۆنییەتی ئیشکردن و تایپکردن لسەر کیبۆرد و دواتر داوای ئەوەم لێکرد بۆ جەنابتان زیاتر گرنگی پێنادەن و پاشان بیخەنە بەردەستی بەکارهێنەران و پێشم ڕاگەیاند ئێمە لەخزمەت داین بەگوێرەی توانا؟ لەوەڵامدا وتیان جارێک هەر پرۆژەیە  و لەداهاتوودا بەگوێرەی توانا دەیخەینە بەردەستان.

لە ڕاستیدا پرۆژەی جوان بوونیان هەبوو و ناکرێت لێرە هەموویان باس بکەم، هەر چەند خوێندکارێک بەیەکەوە پرۆژیەکی باشیان ئامادەکردبوو. بەڵام ئەوەی نەمبینی نەبونی پڕۆژەیوو لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان و لەگەڵ زۆریشیان دوام وتیان ڕێگە پێنەدراوین و لێرە زۆر گرنگی بەم شتانە نادرێت! پێم وتن ڕێژەیەکی زۆر لەم دووجۆرە ئامێرە لەلایەن بەکارهینەرانەوە بەکاردەهێنرێن و بگرە فرۆشی تابلێت سەر فرۆشی کۆمپیوتەر کەوتۆتەوە. بەڵێ گفتوگۆی زۆر کراو کۆمەڵێک بیرو و ڕام لەگەڵ هەندێک لە بەڕێزە بەشداربووەکان گۆڕییەوە و خۆشحاڵبوون.

لەکۆتایدا و دواین شت ئەم کوڕە خنجیلانەیەم بینی کە هاتبووە پێشانگاکە و ئەم داهێنە چکۆلەی کردبوو و بەشێوەیەکی زۆر زانستیانە کەوتە شیکردنەوەی چۆنییەتی بەیەکەوە لکاندنی بەشەکانی و چۆنییەتی دابینکردنی کارەبا بۆی. لە وێنکەکەوە دیارە:

سەرچاوەی وێنەی یەکەم بۆبابەتە لە پەڕی سەرەکی زانکۆی کۆیە لە فەیسبووک وەرگیراوە.

بۆچونی تۆ