ئای ئۆ ئێس
9, ئایار 2013
فەیسبووک ئەپڵیکەیشنی Pages Manager بەڕێوەبەری پەڕەکان لە سفرەوە بۆ ئایفۆن و ئایپاد نوێکردەوە!

ئەمڕۆ فەیسبووک ئەپدەیتێکی تازەی لە ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە بەڕێوەبەردنی پەڕەکان Pages Manager بۆ ئایفۆن و ئایپاد لە سفرەوە نوێکردەوە. کە ئێستا زۆر لە جاران خێراتر و ئاسانترە لە بەکارهێنان. ئەپی Pages Manager ئەپێکە تایبەتە بە پەڕەکانی فەیسبووک و خاوەن پەڕەکان دەتوانن لەیەک کاتدا چەندان پەڕ لە مۆبایل و تابلێتەکانیانەوە بەڕێوەبەرن.
تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە:
– دەتوانیت بابەت و وێنە لەسەر پەڕەکانت پۆست بکەیت.
– وەڵامدانەوەی پەیامە تایبەتییەکان.
– ئاگاداربوون لە دوایین لایک و ئاگاردارییەکان (Notifications).
– دوایین ئامارەکان لە بەشی insight بخوێنەرەوە سەبارەت بە کەمبووون و زیادبوونی ڕێژەی سەردان و لایک و کۆمێنت لەسەر پەڕەکانت.
چی تازە هەیە لەم وەشانە:
– لە سفرەوە ئەپەکە داڕێژراوەتەوە.
– خلۆرببونەوە بە ناو بابەتەکانی پەڕەکە ئێستا زۆر زۆر لە پێشتر خێراترە کە هەرگیز ئەم ئەپە وا خێرا نەبووە.
– وێنەکان گەورەتر دەردەکەون و بە تەنها یەک پەنجە هێنان بەرەو خوار دادەخرێنەوە.
– توانای پۆستکردنی وێنە بە بوونی کاریگەری و فیلتەر و جوانکردنی خۆکار.
– لە بەشی Messages واتە بەشی پەیامەکان ئێستا خەندەکان و Stickers بوونیان هەیە و دەتوانیت بەکارییان بهێنیت.
لێرەوە ئەپی Pages Manager دابگرە:

تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە بەکورتی:
– گونجاوە لەگەڵ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد
– پشتگیری ئای ئۆ ئێس وەشانی٥.٠ بەرەو سەردەکات.
– وەشان ٢
– قەبارەکەی ٣١.٨ مێگابایت
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!