ئای ئۆ ئێس
23, ئایار 2013
ڕۆڤیۆ یاری Angry Birds Space بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی دەکاتە خۆڕایی!

دیارە وەکو هەموو جارێک کۆمپانیای ڕۆڤیۆی بەرهەمهێنەری باڵندە توڕەکان، ئەمجار Angry Birds Spaceی بۆ ماوەیەکی کاتی کردوەتە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بە هەردوو وەشانییەوە واتە بۆ ئایفۆن و بۆ ئایپادیش چونکە بۆ ئایپاد وەشانی سەر بەخۆی هەیە و ناوی Angry Birds Space HD ـیە. دەی ئەگەر دەتەوێت پارە بەم یارییە خۆشە نەدەیت ئەوا ئێستا خۆڕاییە و ببە بەخاوەنی و لە ئەپدەیتەکانی داهاتووش بێ بەش ناکرێت چونکە دەبیتە خاوەنی.
[box type=”shadow” align=”aligncenter” ]لە دوای ئەوەی هێلکەکانیان لە لایەن باڵندەیەکی چنگ گەورەوە لێ دەبردرێت، باڵندە توڕةکان شوێنی دەکەون بۆ ناو کونە کرمێک و لەناکاو وخۆیان لە بۆشاییەکی سەیردا دەدۆزنەوە کە بە بەرازی ناشیرن دەورەدراوە بەڵام خرشبەختانە باڵندە توڕەکان هێز و توانای جەنگانیان هەیە. [/box]
تایبەتمەندییەکانی یارییەکە بە کورتی:
– پێکهاتووە لە ١٦٠ قۆناغ
– ئەپدەیتی بەردەوام
– زوو زووو باڵندەی نوێ
– بوونی هێزی نایاب
– چەندان پاشبنەمای جوان.
– بوونی in-app purchase تازە.
لێرەوە بۆ ئایفۆن دابگرە:

لێرەوە بۆ ئایپاد دابگرە:

چەند دیمەنێک لە یارییەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!