بابەتی گرینگ
25, ئایار 2013
گووگڵ و مایکرۆسۆفت لەسەر کێشەی ئەپڵیکەیشنی “یوتیوب” ڕێکدەکەون.

لە کۆتایدا هەر دوو کۆمپانیای ئەمریکایی “مایکرۆسۆفت” و “گووگڵ” ڕێکدەکەون لەسەر گەشەپێدانی ئەپێکی تایبەت بە یوتیوب بۆ سیستەمی ویندۆز فۆن و ئەمەش دەبێتە پردێکی هاوبەشی لەنێوان هەردوو کۆمپانیا. شایەنی گووتنە هەردوو کۆمپانیا لە ڕاگەیەندراوێکیاندا ئاماژە بە گەشەپێدانی ئەپی تایبەت بە یوتیوب دەکەن لەسەر سیستەمی ویندۆز فۆن بەشێوەیەک لەگەڵ یاساکانی API يوتيوب بێتەوە بە گرتنە خۆی سیستەمی ڕیکلامی کۆمپانیای گووگڵ. کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە و لەجێگای ئەپی پێشووی یوتیوب دابنرێت کە گەشەپێدراوی مایکرۆسۆفت خۆی بووە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ٧ی ئەم مانگەبوو، مایکرۆسۆفت ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە یوتیوبی بۆ ویندۆز فۆن ٨ ڕاگەیاند کە لە گەشەپێدراوی خۆیەتی و تێیدا توانای داگرتنی ڤیدۆکانی هەیە و ڕیکلامەکانی گووگڵیش دەرناکەون.
وا پێدەچێت ئەم ڕێککەوتنەی نێوان هەردوو کۆمپانیا لە ئەنجامی زنجیرەیەک لە دانوستان و کاردانەوە هاتبێت و هەروەکو لە ١٥ی ئەم مانگەبوو گووگڵ لە پەیامێکی تایبەتیدا داوای لە مایکرۆسۆت کرد بە کێشانەوەی ئەپی یوتیوب لە کۆگای ویندۆز فۆن ئەمەش بەهۆی زەووتکردنی مافە تایبەتییەکانی یوتیوب.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!