ئەپڵ
5, حوزه‌یران 2013
كاتی كۆنگره‌ی WWDC2013ـی ئه‌پڵ به كاتی هه‌موو شاره‌كانی جیهان.

ته‌نها ٤ ڕۆژ ماوه بۆ كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، كه وا بڕیاره له ١٠ــی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت ،و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كۆنگره‌یه دا په‌رده له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له سیسته‌می نوێی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌پڵ ناسراو به OS X 10.9 ، و وەشانی ٧ــی سیسته‌می ئای دیڤایسهكان لابدرێت له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه. ئەمانە و چەندان دەنگۆی تر هەیە کە لەوانەیە لەم کۆنگرەیەدا ئەپڵ ئایفۆن٥ ئێس و ئایپاد ٥ ڕابەگەێنێت کە ماوەیەک چەندان دەنگۆ و وێنە لەسەر ئەم دوو ئامێرە تەشەنەیان کردووە و لەسەر زۆربەی پێگە پەیوەندیدارەکان بە بابەتی ئەپڵەوە بڵاوبوونەوەتەوە.
ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه كاتی كۆنگره‌كه ئه‌پڵه به كاتی هه‌موو شاره‌كانی جیهان، و به كاتی كوردستانیش رۆژی دووشه‌مه‌ی داهتوو و كات 8:00ــی ئێواره ده‌بێت.

تكایه بابه‌ته‌كانمان ڵایك و شه‌یر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س سوودی لێ وه‌رگرێت.
هه‌میشه ئێمه پێشه‌نگی هه‌واڵ و گۆڕانكارییهكانین بە دروشمی وردترین ، نوێترین ، خێراترین!
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.