10
بابەتی گرینگ 14, حوزه‌یران 2013 بۆچوون

دوایین سەردێری هە واڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە بخوێنەوە. (١٤\٦\٢٠١٣)

سڵاوتان لێبێت میوانانی خۆشەویست و فەرموون لەگەڵ سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە:

١- ڕۆژی ٢ شەممە کۆنگرەی ساڵانەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بۆ جاری ٢٤ـەم بەڕێوەچوو و چەندان بەرهەمی ناوازە لە نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا ڕاگەێندرا لەوانە ماک بووک ئێیەری تازە و ماک پڕۆی تازە و ئای ئۆ ئێس ٧ و ئۆ ئێس ئێکس ماڤەریکس.
٢- فەیسبووک خزمەتگوزاری (هاشتاگ)ی ڕاگەیاند کە ساڵانێکە لە تویتەر بوونی هەیە.
٣- سامسۆنگ بەفەرمی ڕۆژی چوارشەممە مۆبایلێکی تری بەناوی گالەکسی ٤ زووم کە لەشێوەی کامێرای فۆتۆگرافی دایە ڕاگەیاند و بە تایبەتمەندی بەرز لە بواری کامێرادا جیادەکرێتەوە.
٤ – ئەپڵیکەیشنی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ئایفۆن و ئایپاد ڕاگەێندرا کە پێویستی بە بەشداریکردن لە Office 365 هەیە.
٥ – ئەپڵیکەیشنی تویتدێک بۆ ماک نوێکرایەوە و سەرتاپای دیزاینەکەی گۆردراوە و سایدبارێکی بۆ دەستە چەپ زیادکراوە.
٦ – نۆکیا بانگهێشتنامەی بۆ ڕۆژنامەنوسان ناردووە بەمەبەستی بەستی کۆنگرەیەک لە ١١ی مانگی داهاتوو و پێشبینی دەکرێـت مۆبایلێکی هۆشمەندی تازە بە کامێرایەکی ناوازەوە ڕابگەێنێت.
٧- سامسۆنگ بەنیازە هەفتەی داهاتوو پەردە لەسەر ئامێری تازەی (گالەکسی کامێرا ٢ ) لابدات.
٨- ئەی ئێم دی یەکەم پرۆسێسەری ٨ ناوکی لە خێزانی AMD FX بە خێرایی ٥ گێگاهێرتز ڕاگەیاند.
٩ – ئەپی فەیسبووک بۆ بلاکبێری ١٠ بە دیزاینێکی تازە و خزمەتگوزاری نوێوە بڵاوکرایەوە.
١٠- گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی تازە بۆ خاوەن پەڕەکانی گووگڵ پلەسزیاد دەکات.

تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ بێت!

ئێمە لە

بۆچونی تۆ