سیستەمی وەگەرخەر

نهێنی یەکانی ویندۆس حەوت

وەك هەمووان دەزانین ویندۆزی حەوت (Windows 7) یەكێكە لەسەركەووتوترین سیستمی كارپێكەر(Operating System) كە تاكوو ئێستا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەرهەمی هێناوە بەبەراورد لەگەڵ هەموو ویندۆزەكانی پێشتر، لەم بەرهەمە نوێیەی مایكرۆسۆفت دا چەندین گۆڕانكاری نوێ‌ لە ڕووكارو ستایل و كاركردن دا ڕوویداوە لەگەڵ زیادكردنی چەندین بەرنامەو پرۆگرامی پێوویست كەبەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ویندۆزەكەدا دادەبەزن.

لەم وانەیەدا هەوڵ دەدەم ئاشناتان بكەم بەیەكێك لەو دەیان نوێكارییانەی كەلە ویندۆزی حەوت دا زیادكراوە بۆ ئاسانكاری بەكارهێنەر، لێرەدا باس  بەرنامەی (Problem Steps Recorder)دەكەین كەدەتوانیت بەكاریبهێنیت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی  وێنەی هەموو ئەو هەنگاوانە بگریت كەدەیگریتە بەر لەكۆمپیوتەرەكەتدا، لەگەڵ وێنەگرتنی هەموو ئەو شوێنانەی كە كلیكیان تێدادەكەیت كەپێی دەووترێت (Screen shot). كاتێك تۆ وێنەی ئەم هەنگاوانە دەگریت، دەتوانیت خەزنیان بكەیت لە فایلێكدا كە قەبارەیەكی زۆر كەمی هەیەو دەتوانرێت بەئاسانی بە ئیمەیڵ بینێریت بۆهەر كەسێك كەمەبەستە، یاخود بیدەیت بە كەسێك بۆ ئەوەی كێشەكەی خۆتی پێ‌ بناسێنی بەشێوەی وێنەیی.
تێبینی/
*كاتێك چەند هەنگاوێك تۆمار دەكەیت لە كۆمپیوتەرەكەتدا، هەرشتێك كەدەینوسیت بەهۆی كیبۆردەوە تۆمارنابێت لەوێنەكاندا، ئەگەر زۆر گرنگە كە ئەو نوسینانە بەدەركەون دەتوانیت لەبەرنامەكەدا فرمانی (Add comment)  بەكاربهێنیت بۆ ڕووناك كردنەوەی هەر تێكستێك كە مەبەستە تۆماربكرێت.
* بەهۆی ئەم بەرنامەوە ناتوانرێت هەندێك پرۆگرامی پڕبە شاشە واتە (full-screen) وەك: یاری، بەشێوەیەكی ووردو دەقیق و ڕێكوپێك تۆماربكرێت.
بۆتۆماركردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدە:
1-    سەرەتا لەسەر كیبۆرد هەردوو دوگمەی (winkey + R) دابگرە بۆكردنەوەی پەنجەرەی (Run) پاشان لەناو لاكێشەكەدا بنووسە (psr.exe) و ئینتەر بكە دەبینیت ڕاستەوخۆ بەرنامەی (Problem Steps Recorder) دەكرێتەوە. بڕوانە وێنەی ژمارە(1)

2-كلیكی دوگمەی (start recorder) بكە بۆ دەسپێكردن، پاشان ئەو هەنگاوانە بگرەبەر كەمەبەستە تۆماری بكەی، دەتوانیت بەكلیك كردنی دوگمەی (pause) تۆماركردن بوەستێنیت بۆ ئەو كاتانەی كەناتەوێت وێنەی شاشە بگریت.بڕوانە وێنەی ژمارە(2)

3-پاش ئەوەی كارەكەت تەواوكرد كلیكی دوگمەی (stop record) بكە.
4-لەو پەنجەرەی كەدەبێتەوە ناوێك بنووسە بۆ فایلەكەوپاشان كرتەی (Save) بكە، فایلەكە بە (extension)پاشگری (.zip) خەزن دەبێت، كاتێك دەیكەیتەوە  فایلێكی تێدایە بە پاشگری (.mht)
* بۆ بینینی فایلەكەی كە خەزنت كرد، فایلە زیپەكە بكەرەوە لە شوێنەی كە خەزنت كردووە، دەبینیت فایلێكی تێدایە كەبەبەرنامەی (Internet Explorer) دەكرێتەوەو تێیدا هەموو ئەو وێنەو زانیارییانەی تێدایە كە تۆمارت كردووە.

2 كانونی یه‌كه‌م، 2011