10
ئای ئۆ ئێس 1, ته‌مموز 2013 بۆچوون

iOS7 پێشتر جەیلبرەیک کراوە!

ipod-touch-ios-7-jailbreakلە بەردەوامی جەنگی نێوان ئەپڵ و دەستە گەشەپێدەری سەربەخۆی جیهانی جەیلبرەیک، ئەمڕۆ وێنەیەک بەناو پێگە جیهانییەکانی بواری تەکنەلۆژیادا تەشەنەی کرد و ئەم وێنەیەش ئاماژە بەوە دەدات کە iOS7 پێش وەشانی فەرمی کە بەنیازە لە پایزی ئەم ساڵ ڕابگەنێرێت، جەیلبرەیک کراوە. دیار ئەپڵ لەگەڵ هەر جەیلبرەیکێک هەوڵ گرتنی کوونەکانی داوە و پڕی کردوونەتەوە و پینەی جەیلبرەکی کردووە. بەڵام بەهۆی زۆری هەوادارانی جەیلبرەیک و بەپەرۆشی گەشەپێدەرانی بوارەکە جەیلبرەیک لەدوای جەیلبرەک گەشەی سەندووە و ڕاگەیێندراوە و ئەمەش بۆ گۆڕانکاری کردن لە سیستەمەکە و زیاد و کەمکردنی شتەکان تێیدا بەگوێرەی بەرژەوەندی بەکارهێنەر. هەرچەندە تا ئەم چرکە ساتەش ئەپڵ بەردەوامە لە پینەکانی و گرتنی ڕێگاکانی جەیڵبرەیک بەڵام پێدەچێت دواین وەشانی سیستەمی iOS کە ئێستا لە دووەم هەنگاوی تاقیکردنەوەیتی جەیلبرەیەک کراوە.

گەشەپێدەر و ئەندامی کۆمەڵگای جەیلبرەیک Ryan Petrich، دوێنێ یەکشەممە لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لە وێنەکەی Tweakی ناسراو Activator لەسەر ئایپۆدەکەیەتی و وەشانەکەیشی iOS7 و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئامێرەکەی جەیلبرەیک کراوە. شایەنی باسە Ryan Petrich خاوەنی چەندان Tweak ناوازەیە لەوانە Zephyr و Live Clock و Activator و …هتد.

لە ڕاستیدا ئەمە واتای ئەوە نییە بەم زووانە جەیلبرەک بڵاو دەکرێتەوە بەڵام هەواڵێکی خۆشە کەوا پێش وەشانی فەرمی دەستەی پێشکەوتووی بواری جەیلبرەیک تەواوی کەل و پەلیان دەست کەوتووە بۆ جەیلبرەیک کردنی iOS7.

لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی تر ئەم دەستەیە بەناوی p0sixninja لەسەر تویتەری فەرمی خۆی ئاماژە بەوە دەکات کە پێوستە بیر لە شتێکی گەورەتر لە جەیلبرەیەک بکەینەوە و بتوانین لەو کێشە و گیر و گرفتە ڕزگارمان بێت.

 سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ