بابەتی گرینگ 4, ته‌مموز 2013

مایکرۆسۆفت یەکەم وەشانی ئەزموونی لە ویندۆز ٨.١ خستە بەردەستی بەکارهێنەران.

Win8.1

ڕۆژی سێشەممە، مایکرۆسۆفت بەفەرمی وەشانی ئەزموونی لە ویندۆز ٨.١ بڵاوکردەوە و ئێستا لەسەر پێگەی فەرمی مایکرۆسۆفت دەتوانرێت دابگێریت و تاقی بکرێتەوە. ئەم وەشانە بریتییە لە کۆمەڵێک چاکسازی و زیادکراوە بۆ ویندۆز ٨ـی پێشوو و تێیدا بە ڕوونی چاکسازی و گۆڕانکارییەکان دەبینرێن. لە ڕاستیدا ئەم نوێکردنەوەیە لە شەش نوێکردنەوەی سەرەکی خۆی دەبینێتەوە و لەم شەش نوێکردنەوەیەشدا دووانیان بە گرنگترین دانراون و ئەوانی تر تەنها نوێکردنەوەی پێشنیار کراون!

یەکێک لەوانە چارەسەرکردنی کێشەیە بەرنامەی بنچینەی دژە ڤایرۆسی ویندزە بەناوی Windows Defender و لە نوێکردنەوەی دووەمیش دا چارەسەری کێشەی گونجاوی بەرنامەکانی وەکو ئۆتۆکاد و بەرنامەکانی تری دەژەڤایرۆس و چەندانی تر کراوە و وا کراوە کە بە باشتر لەگەڵ ویندۆز ٨.١ بگونجێن.

یەکێک تر لە کێشەکان بریتی بووە لە چارەکردنی وەشانی ئەو ئەپڵێکەیشنانەی لە بازاری ویندۆز داگیراون و هەروەها چارەسەرکردنی Log in بوون بۆ ناوخزمەتگوزارییەکانی گووگڵەوە لەناو هەندێک ئەپڵیکەیشنەوە کە چەندان بەکارهێنەر ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە. بە زیاد لەم چاکسازییانە، مایکرۆسۆفت چارەسەری کێشەی Resume کردنی داونلۆدی لە وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلورەری ١١ دا کردووە.

شایەنی باسە، ویندۆز ٨.١ی ئەزموونی بۆ ئەو تابلێتانەی کە پڕۆسێسەری ARMیان لەسەرە بەردەستە بۆ داگرتن و ئەم وەشانەش بە RTی ناسراوە.

سەرچاوە Aitnews

تاگەکان مایکرۆسۆفت
بۆچونی تۆ