ئای ئۆ ئێس
4, تەممووز 2013
بەرنامەی ڕەمەزان بۆ ئایفۆن و ئایپاد و سیستەمی ئەندرۆید و کۆمپیوتەر.

ڕەمەزانی ئەمساڵیش وا لێمان نزیک بۆیەوە و تەنها چەند ڕۆژێکی کەممان لەبەردەمم ماوە بۆ ئەوەی بگەین بەم مانگە پیرۆز و پڕ بەرەکەتە! بۆ ئەم مەبەستە ئەم بەرنامەیە لەلایەن بەڕێزێک بەناوی ئەحمەد چیوەییەوە دروست کراوە و بۆ ئێمەی ناردووە تا ئێمە بڵاوی بکەینەوە بۆئەوەی موسوڵمانان لێی سودمەندببن! ئەم بەرنامەیە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (واتە ئەو سیستەمەی لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆدە) و سیستەمی ئەندرۆید و سیستەمی ویندۆز دروستکراوە و هەریەکە و لە فایل و بخچەی تایبەتی خۆیدا.
به‌رنامه‌ی ڕه‌مه‌زان به‌رنامه‌یه‌كی كوردیه تایبه‌ته به مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌م ساڵی 2013زاینی – 1434كۆچی . ئه‌م به‌رنامه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت له وانه:
*له لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی دا
– زانینی ڕۆژ و به‌رواری كۆچی و زاینی.
– زانینی كاتی بانگ به‌م شێوه‌یه
– له‌كاتژمێری 12:00 شه‌و تا 4:00 شه‌و كاتی بانگی به‌یانی نیشانده‌دات بۆ هه‌ولێرو سلێمانی.
– له‌كاتژمێری 4:00 شه‌و تا 8:00 شه‌و كاتی بانگی مه‌غریب نیشان ده‌دات
– له‌كاتژمێر 8:00 شه‌و تا 12:00 شه‌و ئه‌وا بانگی به‌یانی بۆ به‌یانی نیشان ده‌ده‌ات ، واته گه‌ر ئه‌مڕۆ 10-7 بێت ئه‌وا ئه‌و بۆ 11- 7 نیشانده‌دات واته بۆ به‌یانی.
* له‌به‌شی كاتی بانگه‌كان
– كاتی بانگه‌كان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌كاتی هه‌ولێر و سلێمانی وه‌هه‌وه‌ها كاتی ئیمساكیش له‌خۆده‌گرێت.
*له‌به‌شی ڕۆژمێری كۆچی‌دا
– ڕۆژمێریكه كه‌وا ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانی تیدایه و به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زان ئه‌وا ڕۆژه زاینیهكەش نوسراوه.
– له خواره‌وه‌ی ڕۆژمێره‌كه ئه‌وا هه‌ندێك ڕووداو نیشانده‌دات كه له‌و ڕۆژه‌ی ڕه‌مه‌زاندا ، ڕووداوه كان وه بۆ زۆربه‌ی ڕۆژه‌كان تۆماركراوه .
*له‌به‌شی 44 پرسیار بۆ ڕه‌مه‌زان
له‌م به‌شه‌دا 44 پرسیار وه له‌گه‌ڵ وه‌ڵام دانراوه كه تایبه‌تن بۆ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان.
*له‌به‌شی زه‌كات چه‌ندان بابه‌ت له خۆده‌گرێت له‌وانه
– پێناسه‌ی زه‌كات
– زەکات لە شەریعەتی ئیسلامی‌دا
– حیکمەتی زەکات
– مەرجەکان
– ئەحکامەکانی زەکات
– ئەوانەی زەکاتیان پێدەدرێت
– زەکات و بەختەوەری
– زەکاتی سەرفیترە
ئه‌م به‌رنامه‌یه له 9-7 ده‌كه‌وێته‌كار تا 11-8 كارده‌كات ئه‌گه‌ر ویستت ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه ببینی ئێستا ، ئه‌وا به‌رواری ئامێره‌كه‌ت بگۆره به‌رنامه‌كه به‌ته‌واوی قه‌پات بكه‌و بیكه‌وه..
***تێبینی: ئه‌م به‌رنامه‌یه دروستكراوه كه‌وا 9-7 ڕه‌مه‌زانه به‌پێی تاریخی هیجری ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 9-7 ڕه‌مه‌زان نه‌بوو ئه‌وا به‌رنامه هه‌ر كارده‌كات به‌لام به‌شی ڕۆژمێری هیجری به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كار ناكات ، به‌ڵام به‌شه‌كانی تر بێكێشه كار ده‌كات.
– ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می iOS كه‌وا بۆ ئایفۆن ، ئایپۆد ، ئایپاد ( ته‌نها بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه جه‌یلبرێك كراون)
– وه بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ مۆبایله‌كان و تابلێته‌كان
– وه بۆ كۆپیوته‌ر بۆ ویندۆز
**** بۆ ئایفۆن به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌پستۆره‌وه.
دابه‌زاندن:
بۆ كۆمپیوته‌ر

بۆ ئایفۆن و ئایپاد (iOS به‌گشتی)

بۆ ئه‌ندرۆید
ئهوئامێرانهی ڤێرژنی ئهندرۆیدهكانیان كۆنه یان له‌هه‌ندی ئامێر پێویستی به به‌رنامه‌ی ئه‌دۆب ئه‌یر هه‌یه گه‌ر تا ئێستا نیته ئه‌وا له‌م لینكه له گوگل پله‌ی دایبه‌زێنه:

یان ڕاسته‌و خۆ له‌میدیا فایه‌ر

به‌رنامه‌ی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌ندرۆید له‌م لینكانه دایبه‌زێنه له Google Play:

یان ڕاسته‌و خۆ له‌میدیا فایه‌ر

لێرەوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان بۆ بەڕێز (ئەحمەد چییوەیی) دەڕدەبڕین بۆ ئەم کارە ناوازە و نایابەی کردوویەتی و هەر سەرکەوتووبێـت وبەهیوای کاری نایابتر!