ئای ئۆ ئێس
12, تهمموز 2013
ئەپڵیکەیشنی (الى الصلاتي) لە مانگی ڕەمەزان بێ بەرامبەرە بۆ ئایفۆن و ئایپۆد (نرخی ئاسایی ٤.٩٩$)

بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە ئەپڵیکەیشنی بەناوبانگی “الى الصلاتي” بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٤.٩٩$ بووەتە بێ بەرامبەر و ئەم پێشکەشکردنەش بەدرێژایی ڕەمەزانە! بۆ ئایفۆن و ئایپۆد، بەرنامەیەکی گەشەپێدراوی کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامی میسریە و بەجوانترین و نایابترین شێوە دیزاین و بەرنامەڕێژکراوە و چەندان تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت کە لە پێشتر و لە بەرنامەکانی هەمان جۆر بوونیان نەبووە.
لینکی ئەپەکە لە ئایتیونز:

بەکورتی تایبەتمەندییەکانی ئەپی “الى الصلاتي”:
– کاتەکانی بانگ بۆ زۆربەی شارەکانی جیهان و لەیەک کاتدا چەندان کاتی بانگی شارەکان بزانە!
– بانگی تەواو لەکاتی بانگەکان
– وەبیرهێنەرەوەی پیش بانگەکان
– چەند ڕووکاریکێ جوان هەیە بۆ ئەپەکە
– بوونی ڕۆژمێری کۆچی و لەدایکبوون
ئەمانە و چەندان تایبەتمەندی تری ناوازە ببینە! و ئەمانەش چەند دێمەنێکن لە ڕووکاری بەرنامەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!