بابەتی گرینگ
31, تەممووز 2013
نۆكیا Lumia 1020 شۆڕشێك له جیهانی زووم به‌رپا ده‌كات
كۆمپانیای نۆكیا پێوه‌رێكی نوێی له جیهانی وێنه‌گرتنی مۆبایله زیره‌كه‌كان هێنایه ئاراوه به خستنه‌ڕووی نۆكیا Lumia 1020 به هه‌سته‌وه‌رێكی نه‌وه‌ی نوێ كه ده‌گاته 41 میگاپێكسڵ، به پێچه‌وانه‌ی مۆبایله‌كانی دیكه ده‌بینین به‌كارهێنه‌رانی نۆكیا Lumia 1020 ده‌توانن زیاتر له‌وه‌ی به چاوی ئاسایی ده‌بینرێت ببینن و به ته‌كنۆلۆژیای (PureView) وێنه‌كانی وه‌ك وێنه‌ی هه‌ر كامیرایه‌كی دیكه‌ی دیجیتاڵی روونن.
هه‌روه‌ها به ته‌كنۆلۆژیای Nokia Pro Camera هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه وێنه و ڤیدیۆ بگرێت، به‌م سیستمه نوێه كامیراكه‌ی له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت وێنه به روونی 38 میگاپێكسڵ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه به باشی دووباره بكرێته‌وه، له هه‌مان ده‌توانێت وێنه به روونی5 میگاپێكسڵ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بخرێته سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به سیستمی Windows Phone 8.
سیستمی هه‌سته‌وه‌ری Lumia 1020 به روونی 41 میگاپێسڵ، سیستمێكی بینینی پێشكه‌وتووی تێدایه له جۆری زایس و شه‌ش هاوێنه، هه‌روه‌ها له كاتی تاریكیشدا ده‌توانێت وێنه بگرێت، جگه له‌مانه ده‌توانێت وه‌ك ڤیدیۆ به‌كاربهێنرێت به كه‌مترین ژاوه‌ژاو له‌گه‌ڵ ده‌نگی ستیریۆی به‌رز ته‌نانه‌ت له ئاهه‌نگه زۆر قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ئه‌ویش به‌هۆی ته‌كنۆلۆژیای Nokia Rich Recording كه به‌رگه‌ی ئاسته به‌رزه‌كانی فشاری ده‌نگی ده‌گرێت زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه مایكرۆفۆنی مۆبایله زیره‌كه ته‌قلیدییه‌كان به‌رگه‌ی ده‌گرێت.
ستیڤن ئیلۆب سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نۆكیا له باره‌ی Lumia 1020 ده‌ڵێ: حه‌ز ده‌كه‌ین به‌كارهێنه‌ران له‌كاتی وێنه‌گرتن و ڤیدیۆ هه‌ست به زیندوویی ساته‌كان ژیانی بكات و مۆبایلی Lumia 1020 مانایه‌كی دیكه به وێنه‌كان ده‌به‌خشێت و پێشڕه‌وێتی نۆكیا ده‌سه‌لمێنی له بواری وێنه‌گرتن.
كۆمپانیای Hipstamatic سیستمی Oggl PROی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خشیوه به نۆكیا Lumia 1020 كه سیستمی وێنه‌گرتنی زۆر پێشكه‌وتوو به مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌خشینی توانای پیشه‌گه‌ری زیاتر و درێژبوونی ته‌مه‌نی پاتری، نۆكیا سیستمی عنNokia Camera Grip له‌م مۆبایله به‌كارهێناوه ئه‌ویش بریتییه له پاشكۆیه‌ك كه ئه‌ركی ئامێره‌كه ته‌واو ده‌كات ئه‌مه‌ش ته‌نیا له كامیرا سه‌ربه‌خۆكاندا هه‌یه وه‌ك فلاشی زینۆن كه له مۆبایلی نۆكیا Lumia 1020 دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ستاندێكی سێ لایه‌ن كه بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمی مۆبایلی ویندۆز ئه‌وا سه‌كۆیه‌كی نموونه‌ییه بۆ مۆبایلی نۆكیا Lumia 1020 رێگا دووباره نمایش كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یگرێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌مان كاتدا به‌خێراییه‌كی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به فایلی زۆرترین ئامێره‌كان له‌گه‌ڵ سیستمی SkyDrive.هه‌روه‌ها هه‌ردوو سیستمی LiveSight له‌گه‌ڵ نوێترین سیستمی HERE Maps له‌م مۆبایله‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بزانن له ده‌ورووبه‌ری خۆیان چی هه‌یه و شوێنی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ گرتنی وێنه، جگه له‌مه سیستمی Nokia Musicیشی هه‌یه به‌بێ ریكلام و به‌شداری كردن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه نۆكیا چه‌ند پرۆگرامێكی دیكه‌ی وێنه‌گرتنی خستۆته روو كه بوار ده‌دات بۆ سوود وه‌رگرتن له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی وێنه‌گرتن له نۆكیا Lumia .
سەرچاوە سایتی هەولێر