بابەتی گرینگ 2, ئاب 2013

دیزاینەر دەبێت چۆن بێت؟ پەیامێک بۆ بەناو دیزاینەرە لاسایکار و بێ بەهرەکان!!

Postpic2

ئەم پۆستە ڕەخنە ئامێزە هیچ ئاراستەی دیزاینەرە ڕشت و ورە بەرز و خۆگر و بەهرەمەندەکان نییە، بەڵکو ئاراستەی ئەو بەناو دیزاینەرانەیە کە هەڵدەستن بەلاسایی کردنەوەی کاری خەڵکی تر و وەکو خۆی بێ هیچ داهێنانێک و بیرۆکەیەکی خۆی ئەگەر نەیبات ئەوا وەکو خۆی دای دەڕێژێتەوە!

کەوات پرسیار: دیزانینەر دەبێت چۆن بێت؟

لە ڕاستیدا و بێ هیچ ئەملاولایەک، چەندان خەڵک هەڵڕژاونە سەر وێب و بە وشەی بریقەدار خۆیان بە دیزاینەر دەزانن، کە پێم وانییە بنەمایەک لە بناماکانی دیزاین بزانن و چۆن بتوانن خۆیان خۆیان بدۆزنەوە و بزانن چی دەکەن! ئەوەی گرنگە لێرە باسی بکەین ئەوەیە کە خۆڕاگری و ورە بەرزی و داهێنان لە گرنگترین شتەکانن کە دەبێت لە دیزاینەردا ڕەنگبدەنەوە و پێوەی دیاربێت کە بەڕاستی بەهرمەند و خۆڕاگرە لەکاتی دیزانین کردن دا! چەندانمان هەنە کە دەست دەکەن بە دیزانینێک بێ ئەوەی هیچ بیرۆکەیەکی لە مێشکیدا یان لەسەر پەڕێک گەڵاڵە کردبێت ئەوا ڕاستەوخۆ یەکێک لە بەرنامەکانی بواری دیزاین دەکاتەوە و لەخۆیەوە دەست دەکات بە بەسەر یەکدادانی شتەکان – من بەوە ناڵێم دیزاین کردن – و دواتر شتێک دەردەچێت کە ئاڵۆز و ئەگەر هەمووی لاسایی نەبێت ئەوە نیوەی لاساییە!

کەواتە خۆڕاگری گرنگە و دەبێت بچوکترین شت لەبەرچاو بگریت و شتەکان بەلاوە نەنرێن و بچوکترین وردەکاریەکان بگەیەنرێن بە شوێنی خۆیی و لە هەڵە وردەکانیش وریابە! کاتێک نەخش و نیگارێکی دیزاینەرێکی بەناوبانگ دەبینێت ڕاستەوخۆ نەڵێیت ئەوە کوا بە من دەکرێت؟! ئەوەی کردوویەتی لەتۆ زیاتر نییە و ئەویش بە هەوڵدان و تێکۆشان گەیشتووەتە ئەمڕۆ، کەواتە خۆڕاگر بە!

لەلایەکی ترەوە ورە بەرزی و خۆبەدەستەوە نەدان یەکێکی ترن لە تایبەتمەندییە گرنگەکان کە دەبێت لە دیزانینەردا ببینرین و لەکاتی ئیشدا ورە بەرزبێت. ئەگەر بێت و کارێکی دیزاینی چەندان کاتژمێر و ڕۆژ بخایەنێت، ئەوا نابێت بەلایەوە کێشە بێت، ئەوەی بەلایەوە کێشەبێت دەبێت ئەوە بێت چۆن بگاتە ئامانج و کارەکەی بە سەرکەوتووی تەواو بکات!

ڕشدی لە کاردا! دەبینیت فایلێکی بەناو دیزاینەرێک دەکەیتەوە بۆ نمونە PSD یان Aiـیەکە، دەبینیت هەر چینەی(Layer)ی ناوێکی لێیە و هەر شتە و لە شوێنیکە و لەوەوە بۆت دەردەکەوێت کە دیزاینەر ڕشد و جدی نییە لەکارەکەی دا و بەڵکو تەنها بۆ خۆشی و کات بەسەر بردن ئیشی دیزاینی دەکات و خۆشی ناو ناوە دیزاینەر!

نوێ لە کاردا! مەبەست لە نوێ لەکاردا ئەوەیە کە دواین ئامێر و ئامراز و بەرنامەکانی دیزاین و ئەنیشمەیشن و ..هتد بەکاربەریت و دووربیت لە وەشانە کۆنەکان! بۆ نمونە خەڵکانێک کە ئێستا خۆیان بە تۆناگۆڕنەوە هەر لەسەر وەشانی ٧ یان خوارتری فۆتۆشۆپ و ١٠ی ئیلسترەیتەر و …هتد کاردەکەن! ئەمە واتای چییە؟! ئەمە واتا دواکەوتووی و گوێنەدان بە نوێکاری و داهێنان! ئەمە لەلایەک و لەلایەکی ترەوە، ئاگاداربوون لە دوایین ئیشی دیزاینەرە بەناوبانگەکان و ڕووانین لە ئیشیان و سود وەرگرتن لە بیرۆکەکانیان و پێداکردنی بەرگێکی خۆت بەسەر ئەو بیرۆکانەدا.

داهێنان (Creativity) لە دیزاینەکانت دا بکەیت و بتوانیت سوود لە شتەکانی دەوروبەرت وەربگریت و ئەم شتانەش بخەیتە سەر وەرەقە و پاشان بۆ سەر کۆمپیوتەر و لەوێوە بە دیجیتاڵکردن دەست پێدەکات! کەواتە ئەوەی دیزانینی ناوازە دەکات و تۆش پێی سەرسامیت هەر لەم بیرۆکانەوە دیزاینەکانی سەرچاوە دەگرن و بوونەتە ئەم شتەی کە تۆ ئێستا پێی سەرسام بوویت.

نەوەستان لە فێربوون و گەڕان بە دوای وەردەکارییەکانی ئەو فێربوونانەدا و لەملا ولا سەیری هەنگاوەکانی دروستکردنی شتەکان بکرێت و لەو سۆنگەوە خۆت ڕابهێنیت لەسەر تەکنیک و فێڵ و تەڵەکانی دروستکردنی ئەم شتانە! بۆنمونە لەوانەیە زۆربەی بەناو دیزانیەرەکان بەهۆی ئەوەی هەرشتی ئەملاو ئەولا دەبەن و تا ئێستا Pen Toolی فۆتۆشۆپ و ئیلسترەیتەریان هەر کلیکیش لێ نەکردبێت! دەی دەبێت خۆت فێربکەیت چوونکە هیچ کەسێک لەپڕ نەبووەتە دیزانینەر و بۆی مابێتەوە!

پرسیار و پەیایامەکانم بۆ دیزاینەرە لاسایکار و بێ بەهرە و خەمۆکەکان …

– ئایا بیرۆکەکانت کۆتاییان پێی هاتووە و چیتر ناتوانیت بیربکەیتەوە و هەر سەرقاڵی ئەوەیت وەکو مشەخۆر بژیەیت؟!

– یان ئەوەتا خاوەنی کەسایەتێکی بێ هێز و ناجێگیرییت و سەرکەوتنەکانت لەسەر هی خەڵکانیتر بنچینە دەکەیت؟!

– یان ئەوەتا بابەتەکە مادیە  و هەر ئەوەندەدەوێت شتەکە تەواوبێت و پارەکە وەربگریت و کارەکە دوور لە هەموو ڕەوشت و بنچینە و بنەمای کاری دیزاینکردن ئەنجام بدەیت!

بەخوا برام جێگەی تۆ زۆر دووترە لە بەردەم ئەم کۆمپیوتەرە هەژار وکەساسەکەی سەرمێزەکەت کە هەموو شتێک دەبردرێت هەر لە وشە و بیرۆکە و ڕەنگەوە تا بچوکترین شتەکان! و لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە بێ گیانە ئەنجام دەدرێن!

کەواتە ئەی لاسایکار و بەهەرە کۆتایی پێهاتووی خۆشەویست، ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا دیاریەکە لە منەوە بەتەنها بۆ تۆ!

حۆزگە دەمتوانی ناوی ئەو دیزاینەرانە بدۆزمەوە و لەسەر کارە لاساییکار و بێ داهێنانەکانتم نوسیبان و لەبەردەم کۆمپیوتەرکەت هەڵم بواسینایەو لەگەڵ هەموو لەبەرامبەر کۆمپیوتەر دانیشتنێک بیرت کەوتبایەوە کە تۆ شایەنی بەردەم ئەم کۆمپیوتەرە نییت و شوێنت زۆر دوورترە وەک لە وشوێنەی ئێستا لێی دانیشتووی!

کەواتە بیربکەرەوە و یارمەتی ئێمەش بدە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێین یان وازمان لێبینە و لێمان گەڕێ با داهێنان بکەین بەڵکو تۆش لەو سۆنگەوە سودێک ببنیت و هەموو کارە لاساییەکانت بخەیتە زبڵدانەکەی ئینتەرنێت و چیتر نەڵێی ئەوانە هی منن!

تاگەکان دیزاین
بۆچوونەکان
  • Pshtiwan KarDo

    دەست خۆش ووتەکان بەسوودن, وەک لەسەرەوە ووتوتە کە مشەخۆرى کارى دیزاینەر نیە.. لەگەڵ ڕیزم بەڵام ئیوەش مشخۆرن! بگرە زیاتریش ,ئەوەى دوو ڕۆژ لە وێب بوو بێت و زانیارى هەبێت لەسەر وێب ئەزانى ئێوە کە لە ئێستادا ڕووکارى Sahifa ۆردپرێس بەکاردێنن..بەستەرى ڕووکار لە Themeforest
    http://themeforest.net/item/sahifa-responsive-wordpress-newsmagazineblog/2819356
    كەچى کە لە Source سایتەکەتاندا سەیر ئەکەیت لە نێو ڕووکاردا ئەوە نووسراوە
    /*****************************************************************************
    Theme Name: Kitn-V1 (Kitn.Net)
    Author: Shamal Salih & Hunat Khatab & Sardar Hussen //
    ****************************************************************************/
    ئایە ئەمە مشە خۆرى نیە ؟؟ وە پێشێل کردنى مافى دیزاینەر نیە؟؟.

    • تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

      سوپاس بۆ ئێوە، زۆر بەکورتی:

      ١- ئەم نوسراوەی من گشتگیری و تایبەت نییە بەکەس.
      ٢- پەیوەندیم لەگەڵ پەرەپێدەری ئەم ڕووکارە هەیە و پرسیاری لابردنی ناو گۆڕینم لێکرد وتی خۆتان سەرپشکن.
      ٣- پاشان ئێمە نەمان وتووە و هەرگیزیش نایڵێن ئەم ڕووکارە هی خۆمانە بەڵام پێکهاتە و هەڵبژرادنی چەمکی دیزاینی میترۆ لەخۆمانەوە سەرچاوە دەگرێت.
      ٤- هەرچی پارچە وێنەی سەر ئەم وێبسایتە هەیە دانە دانەی خۆمان کردوومانە و بۆ ڕووکارەکەش بەسەر بەرزییەوە دەڵێم ئەمە سەحیفەی دەستەی مەعاسڕە و ئەگەریش مەبەستمان بێـت و کاتی تەواوی بۆ ترخان کەین سوپاس بۆخوا کەسمان لەگەڵە لەوەش جوانتر دەیکات.
      ٥- پاشان ئێمە چەندان گۆڕانکاریمان تێداکردووە و زیاد و کەمیمان تێداکردووە.
      ٦- بۆئەوەی مشەخۆرییە یان نا ئەوە من وتوومە بە هی خۆتی دابنێت ئەوکات مشەخۆرییە ئەگەر وابێـ بەکارهێ،انی ۆردپرێسیش مشەخۆرییە! و ئەوەیش کە پێشیلی مافی دیزاینەرە لە خاڵی ٢ وەڵام دراوەتەوە

      سەرکەوت و سەرفرازبن.

بۆچونی تۆ