ئەپ و نەرمەکاڵا
3, ئاب 2013
چۆنیه‌تی شه‌یرکردنی ئینته‌رنێتی لاپتۆپه‌که‌ت به‌هۆی به‌رنامه‌ی Connectify Pro v4.7 + فێرکاری به ڤیدیۆ

هەمووان ئێستا ئارەزووی بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەکەن و دەیانەوێت لەهەرکوێیەک بن ئیش بەئینتەرنێت بکەن! جا ئەگەر لەشوێنێک بوویت و هێڵلی وایەرلێسی لێنەبوو ئەوا دەبێت ئینتەرنێتەکەت لەڕێگەی لاپتۆپەکەوە شێربکەیتە دەوروبەرت، جا بۆیە پێم باش بوو له‌م بابه‌ته‌دا باسی چۆنیه‌تی شه‌یرکردنی ئینته‌رنێتی لاپ‌تۆپ بکه‌م به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی Connectify pro که باشترین به‌رنامه‌یه بۆ شه‌یرکردنی هێلی ئینته‌رنێت که رێگه ده‌دات به به‌کارهێنانی ئینته‌رنێته شهیرکراوهکه بۆ به‌کارهێنه‌ران به بێ سنور بێ ئه‌وه‌ی هیچ بچرانێک روبدات له هێله شهیرکراوهکه ده‌توانیت به‌هۆی موبایله زیره‌که‌کان واته ئه‌وانه‌ی وای فایان هه‌یه وه لاپتوپهکانیش که وای فاییان هه‌یه کار به ئینته‌رنێته شه‌یر کراوه‌که بکه‌یت. به‌رنامه‌که زور سه‌رکه‌وتوه و ناوێک و وشه‌یه‌کی تێپه‌ربون بۆ هێله شهیرکراوهکهت داده‌نێت تا که‌س نه‌توانێت بێ داخلکردنی وشه‌ی نهێنیه‌که کار به هێله شهیرکراوهکهت بکات.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که دابه‌زێنه سه‌ر کومپیوته‌ره‌که‌ت پاشان جارێک کومپیوته‌ره‌که‌ت ریستارت بکه تا به‌رنامه‌که به‌ته‌واوی چالاک و جێگیر ده‌بێت پاشان ته‌ماشای ئه‌م ڤیدیویه بکه بۆ چونیه‌تی چالاک کردنی به‌رنامه‌که و کار پێکردنی:
فه‌رموو به‌رنامه‌که له خواره‌وه دابگره

ئه‌مه‌ش ڤیدیۆی فێرکاری
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ZGbUYC5WiYI[/youtube]
سڵاو دەستان خۆش بەڵام لەکاتی داخیل کردنی سیڕیەڵەکە ئەڵێ
http://www.kurdupload.com/images/ugmxO2G1375844726/Capture__.PNG
barezm ama kam daownlodayana dawonlod nabet
دەست خۆش زۆر بەسودە هەر بژیت