ئەندرۆید
23, ئاب 2013
بەرنامەی ئەندرۆید قورئان ( Quran Android) کوردی

بەناوی خوای گەورە، بەرنامەی قورئان ئەندرۆید بەرنامەیەکی نایابە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کە شێوازێکی جوان و نایابی هەیە و چەندین خزمەتگوازری لە خۆ دەگرێت وەک ( خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەندین قورئان خوێن ، تەفسیری چەند زمانێکی تێدایە لەگەڵ زمانی (کوردی) ، نیشانەکردن و پاراستنی جوزئـ ، گەورە کردن و بچوکردنەوەی فۆنتی تەفسیر و قورئان ، ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ( کوردی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، فارسی ، ڕووسی … هتد ).
داگرتن : گۆگڵ پلەی
داگرتن : میدیافایەر

تێبینی: ئەم بەرنامەیە خۆی لە بنچینەدا زمانی کوردی بۆ زیادکراوە و دەبێت مۆبایلەکەت زمانی کوردی تێدابێت لەگەڵ ئەوەی زمانەکەت کرد بە کوردی ئەوا بەرنامەکەش خۆکارانە دەگۆڕێت بۆ کوردی! بەڵا” ئینشالله چارەسەریش بۆ ئەوە دادەنێین کە زمانی کوردیش نەبێت بگۆردرێت بۆ کوردی!
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.