ئەپڵ
5, ئەیلوول 2013
١٠ی ئەم مانگە ئەپڵ کۆنگرە دەبەستێت + خشتەی کاتی کۆنگرە بۆ شارەکانی جیهان
دیارە دوێنێ بەفەرمی ئەپڵ بانگھێشتی بڵاوکردەوە بە مەبەستی بەستنی کۆنگرەیەک لە ١٠ی ئەم مانگە کە دەکاتە ٣ شەممەی داهاتوو و لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی کە بەرامبەرە بە کاتژمێر ٨ی شەو بەکاتی هەولێر-کوردستان دەبەسترێت. دیارە دروشمی ئەم ڕووداوە بریتیە لەوەی کە “ئەمە پێوستە ڕۆژی هەموو یەکێک ڕووناک بکات”، لێکدانەوەی خۆم بۆ ئەم دروشمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەپڵ بەرهەمێکی تازەی هەیە و دەیەوێت ڕایبگەیەنێـت چونکە ئەگەر مەبەستی ڕووناککردنەوەی ڕۆژی هەموو یەکێک بێـت ئەوا بەرهەمەکانی پێشوتریان لەگەڵ ئەم دروشمە نایەنەوە بەڵکو دەبێـت شتێکی وەهابێت کە تازە و نایاب بێـت هەروەکو چۆن کاتی خۆی جۆبس ئایپادی ڕاگەیاند و سەری هەمووانی سوڕماند.
بەبێ گومانی چەندان پێشبینی و دەنگۆ بڵاوبوونەتەوە لەسەر ئەم کۆنگرەیە و ئەوەی جێگای باسە وا دیارە کە ئەپڵ ئایفۆن ٥ ئێس ڕأبگەیەنێت و ئایفۆنێکی تریش کە وەشانی هەرزانتری ئایفۆنە و بە ڕةنگی جیاوازبێت و ناوی ئایفۆن ٥سی دەبێت بەگوێرەی دەنگۆکان. بەڵام دیارە وەکو هەموو جارێک تا کاتی کۆنگرە کەم کەس دڵنیای ئەم ئیشە دەزانن و بەڵکو ئەپڵ بەوە ناسراوە کە شتەکانی بە ڕێگەیەکی پێشبینی نەکراو ڕووماڵ دەکات و پێشانی هەوادارانی دەدات، کەواتە بوەستن بۆ ئەم ڕۆژە بزانین چی ڕوودەدات لە ڕووداوەکە.
ئەمەش خشتەی کاتی کۆنگرە بە گوێرەی شارەکانی جیهان:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!