بابەتی گرینگ
10, تشرینی یهكهم 2013
٢ ساڵ بەسەر تەمەنی ماڵپەڕەکەمان (تۆڕی تەکەنەلۆژیای زانیاری کوردی) دا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ کە دەکاتە ١٠/ ١٠/ ٢٠١٣ دوو ساڵ بەسەر تەمەنی ماڵپەڕەکەمان (تۆڕی تەکەنەلۆژیای زانیاری کوردی) دا تێپەڕ دەبێـت و خۆمان زۆر بەخۆشحاڵ دەزانین کە لەم ماوەیە بە پاڵپشتی خوای گەورە و پاشان کۆمەڵێک هاوڕێی خۆشەویست دەست لەناو دەست خزمەت بە بوارەکە بکەین لە کوردستان و لەم ماوەیەشدا ڕێژەیەکی زۆر هەواڵ و بابەتمان بڵاوکردووەتەوە و دوایین و پێشهات و ڕووداوە تەکنەلۆژیەکان بەگوێرەی توانا لەسەر ڕووپەڕی کەی ئای تی ئێن بڵاوکراونەتەوە و میوانانمان متانەیان بە ئێمە بەخشیوە لەڕووی ڕاستی و دروستی بابەتەکان و بوونی سەرچاوەی دروست بۆ بابەتە وەرگیراو و وەرگێردراوەکان. دیارە لەدوای ٢ ساڵ خزمەت ئێمە پشت بەخوای گەورە لەژێر دروشمی (وردترین و نوێترین و خێراترین) بەردەوامدەبین و پەرە بەخەباتی دوو ساڵەمان دەدەین و هەوەڵدەدەین خزمەتی زیاتر بکەین لەبوارەکە. هەر لێرەوە دەمانەوێت دەستخۆشی لەتاکەتاکەی مێوانە خۆشەویستەکان بکەین لەهاریکاری بەردەوامیان و چونکە ئێمە لایک و شێرێکیش بەهاریکاری دەزانین و هیوای خۆشبەختی و سەرفرازی بۆ گشت لایەک دەخوازین.
لێرەوە دەمانەوێت سوپاسی تایبەتی نوسەرە خۆشەویستەکانمان بکەین و بەڕاستی دەستی ماندونەناسیان دەکوشین و هیوامان وایە لەگەڵمان بەردەوام بن و دەست لەناو دەست بەیەکەوە پەرە بەخەباتەکەمان بدەین و داهاتووی تەکەنەلۆژیا پڕشنگدارتر بکەین و هاریکاری تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان بین لە وەرگرتنی تەکنەلۆژیا بە شێوە بنەڕەتیەکەی خۆی.
لەکۆتایدا سوپاسی خوا دەکەین کە توانیمان بەردەوام بین و پشت بەخوا بەردەوام دەبین و ڕێزیمان قبوڵ بفەرموون.
بەڕێوەبەری گشتی ماڵپەڕ
سەردار عبدالله
بەڕێوەبەری تەکنیکی ماڵپەڕ
شەماڵ ساڵح