ئای ئۆ ئێس
15, تشرینی یەکەم 2013
ئێستا وەشانی نوێی فەرهەنگی کارزان ٢.٤ بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد لەئەپستۆر بەردەستە.

فەرهەنگی کارزان (ئینگلیزی – کوردی و بە پێچەوانەوە) بۆ هەرسێ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و سیمبیان پەرەی پێدەدرێت و لەماوەی ڕابردوو فەرهەنگەکە بۆ ئەندرۆید نوێکرایەوە و دوێنێ ١٤ی تشرینی یەکەم بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسیش نوێکرایەوە و ئێستا وەشانی ٢.٤ـیەتی و ئەوەی نوێیە لەم وەشانەدا ٤٠ هەزار وشەی کوردی بۆ ئینگلیزییە و وەرگێرانی بۆ ٧١ زمان بە شێوەی سەرهێڵ و چاککردنی چەند کێشەیەکە.
شایەنی باسە فەرهەنگەکە ڕووکارێکی ناوازە و جوانی هەیە و بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لەگەڵ نوێترین وەشانی گونجاوە و دیکۆرەکەی ئەوپەڕیەتی و هەمان ڕێگە بۆ ئەپی ئەندرۆیدیش گراوەتە بەر.
ئەپەکە ئێستا لە ئەپ ستۆر بەردەستە بۆ داگرتن و ٣٠٠٠ دیناری عێراقی پێوستە بۆ چالاککردنی:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!