10
هەواڵ 20, كانونی یه‌كه‌م 2011 بۆچوون

سه‌رمایه‌دارانی‌ كه‌نداو كه‌وتنه‌ كڕینی‌ پشكی‌ سایته‌ به‌ناوبانگه‌كان

شازاده‌ وه‌لید بن ته‌لال كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود، ملیاردێری سعودی وبرازای عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعودیه‌، پشكێكی ستراتیژی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كڕی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕادیۆ سه‌وا ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌، پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆرسه‌ی سعودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: بن ته‌لال و كۆمپانیای “ئه‌لمه‌مله‌كه‌ ئه‌لقابیزه‌”ی تایبه‌ت به‌خۆی دوای چه‌ند مانگێك له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ تویته‌ردا به‌به‌های (1.125) ملیار ڕیاڵ واتا (300) ملیۆن دۆلار پشكێكی پێگه‌ی تویته‌ریان كڕیوه‌.

گۆڤاری “فۆربس” له‌مانگی ئازاری ڕابردوودا سامانی بن ته‌لالی به‌ (20) ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كرد كه‌ له‌سه‌دا حه‌وتی له‌ “نیوز كورپۆره‌یشن” دایه‌ و چه‌ند پلانێكی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی هه‌واڵی.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێگه‌ی تویته‌ر زیاتر له‌ (100) ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ و پێگه‌كه‌ ڕێگاده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌ران نامه‌ له‌ (140) پیت بۆ چه‌ند گروپێك له‌ به‌شداربوان بنێرن.

سه‌رچاوه‌:خه‌ندان

بۆچونی تۆ