ئای ئۆ ئێس
30, تشرینی یه‌كه‌م 2013
چەند ڕێنماییەک بۆ پاراستنی پاتری ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد له‌سه‌ر iOS7
ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمپانیاکانی بواری گەشەپێدانی سیستەمی کارگێری جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستەمەکانیان دەکەنەوە و وا دەکەن باشترین لە سیستەمەکانیاندا زیاد بکەن بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەکارهێنەرانی سیستەمەکانیان لە زۆر ڕووەوە ڕووبەرووی کێشە دەبنەوە و ئەمەش کێشەیەکە و پێوستە هەنگاوی چارەسەری بۆ بنرێت و نمونەی ئەو سیستەمانەش ئای ئۆ ئێسە و وەشانی ئێستایشی وەشانی حەوتەمین و بەکارهێنەرانی بە کێشەی زوو دابەزینی پاتری مۆبایلەکانیان دەناڵێنین و منیش بەهەلم زانی کۆمەڵێک خاڵ باس بکەم بۆ خۆ ڕزگارکردن لەم کێشەیە بەڕێژیەیەکی بەرز. فەرموون لەخوارەوە خاڵەکان ئاماژەیان پێکراوە.
1. كوژاندنه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان (background application refresh)
له ئای ئۆ ئێسی حه‌وت به‌رنامه‌كان به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه خۆیان نوێ ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر وای‌فای ئیش پێ بكه‌ی، تۆ ده‌توانی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه بكوژێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له شه‌حنی موبایله‌كه‌ت بكه‌ی به‌م شێوه ئهیكوژێنینهوه برۆ بۆ Setting پاشان General پاشان Background Application Refresh وه له‌وێ به‌رامبه‌ری Off هه‌ڵبژێره.

2. كوژاندنه‌وه‌ی داونلۆد و تازه‌كردنه‌وه‌ی خۆكارانه
ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك شه‌حنت كه‌م ده‌كاته‌وه له كاتێكا به‌رنامه‌كان له ئاپستۆر تازه ئه‌بنه‌وه یان داونلۆدی خۆكارانه ده‌كرێت له ئاپستۆر، ئه‌مه‌ش له كاتێكا ده‌بێت كه دیسان موبایله‌كه‌مان پەیوەستی وای‌فای بێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌مه‌ش برۆ بۆ Setting پاشان iTunes and Appstore پاشان Off ههلبژێرهله به‌رامبه‌ری Automatic Downloads.

3. كوژاندنه‌وه‌ی Airdrop
بۆ كوژادنهوهی له خواره‌وه‌ی شاشه‌كه ناوه‌ندی دهستبهراگرتن (Control Center) بكه‌ره‌وه‌و پاشان بۆ ئه‌ویش off هه‌لبژێره.

4. لابردنی ئاگاداركردنهوهكای ده‌نگی به‌رنامه‌كان
له كاتی گه‌شتنی هه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له بهرنامهكانهكانهوه ده‌نگێگ ده‌رده‌چێت، تۆ ده‌توانی بۆ پارێزگاری له پاتریه‌كه‌ت ئه‌و ئاگاداریه ده‌نگانه بۆ ئه‌و به‌رنامانه لابده‌ی كه پێویستیت پییان نییه ئه‌ویش به‌م شێوه برۆ Setting پاشان Notification Center وه ئه‌و به‌رنامه‌ی كه پێویستیت به ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی نییه بیكه‌ره‌وه پاشان برۆ سه‌ر به‌شی Sound و Off ی بكه واته بیكوژێنه‌وه.

5. زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆشنایی شاشه (Brightness)
رۆشنایی شاشه‌كان كارێكی زۆر ده‌كه‌ن له كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌حنی موبایل له موبایله زیره‌كه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌ش بتوانی تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و شەحنه بپارێزی برۆ سه‌ر Settings پاشان Wallpapers and Brightness وه دواتر off هه‌لبژێره له به‌رامبه‌ر Automatic Brightness.

6. كوژاندنه‌وه‌ی Frequent Location
ئه‌مه‌شیان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تازه‌یه له ئای ئۆ ئێسی حه‌وت، كاتی گه‌یشتنی پێشبینی كراوت پێ ئه‌دات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی زۆر سه‌ردانی ئه‌كه‌ی، ئه‌مه هه‌میشه كاریگه‌ری له پاتریه‌كه ئه‌كات، بۆ كوژاندنه‌وه‌ی برۆ بۆ Settings پاشان Privacy پاشان Location Services وه له‌وێش off هه‌لبژێره به‌رامبه‌ر Frequent Locations.
7. كوژاندنه‌وه‌ی ناردنی ئیمه‌یڵ
بۆ كوژاندنه‌وه‌ی برۆ بۆ ڕێحخستنهكان Settings پاشان برۆ بۆ به‌شی Mail, Contacts, Calendars پاشان برۆ بۆ Fetch New Data وه دواتر off ههلیژێره به‌رامبه‌ر به Push .

8. كوژاندنه‌وه‌ی وای‌فای و بلوتوس له كاتێكا پێویستیت به به‌كارهێنانی نییه
وایفایی هه‌میشه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاتری موبایل هه‌یه، كاتێك كه زانیت هیچ هێڵێك نییه بۆ كۆنێكت كردن یان پێویستیت به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت نییه ئه‌وا وای‌فای بكوژێنه‌وه، وه بلۆتۆسیش به به‌رده‌وامی بكوژێنه‌وه‌و با كارنه‌كات… بۆ كوژانه‌وه‌ی وای‌فای Settings – WiFi بۆ كوژانههی بلوتوز Settings – Bluetooth وه دواتر هه‌ر یه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به خۆی كلیكی دووگمه‌ی كوژانه‌وه بكه.
9. كوژاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری شوێن (Location Services)
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه شوێنه‌كه‌ت دیاری ئه‌كات، بۆ نموونه له كاتی پۆست كردنی وێنه‌یه‌ك له فه‌یسبووك ئه‌توانی ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆی لێی دیاری بكه‌یت و پاشان پۆستی بكه‌ی وه چه‌ن ئیشێكی تر، بۆ ئه‌مه‌ش تۆ ته‌نها خزمهتگوزاۆیهكه ئیش پێ بكه بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێویستت پێیه‌تی وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر.

10. كۆنترۆل كردنی ڕێكخستنی وای‌فای و بلوتووز
كوژاندنه‌وه‌ی بلوتوس و وای‌فای له‌و كاتانه‌ی پێویستیت پێیی نییه وه هه‌روه‌ها كوژانه‌وه‌ی (Ask to join network) له به‌شی وای‌فای موبایله‌كه‌ت.
11. كۆنترۆلكردنی له‌رینه‌وه لابردنی له‌رین (هزه)
كوژاندنه‌وه‌ی له‌رین بۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه پێویستیت پێیی نییه له‌وانه نامه یان هه‌ندێك به‌رنامه‌ی تری هاوشێوه ئه‌ویش به‌م شێوه برۆ بۆ Settings وه پاشان Sounds .
12. به‌كارهێنانی Airplane mode
له‌و كاتانه‌ی كه ئه‌زانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شهبهكهت نامێنێ و پێویستیت به ته‌له‌فون كردن نییه ئه‌و كاتانه Airplane mode ئێش پێ بكه.
13. قوفڵ كردنی خۆكارانه
ئه‌مه‌ش پارێزگاری له پاتریه‌كه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ئیشت پێ كرد چوونكه به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه موبایله‌كه‌ت قوفڵ ده‌كات له‌و كاتانه‌ی ئیشت به موبایله‌كه نابێت بۆ ئیشپێكردن برۆ بۆ Setting پاشان General وه پاشان Auto-lock و دواتر ئه‌و كاته دیاری بكه كه ده‌ته‌وێت موبایله‌كه قوفڵ بكات.
14. وێنه جولاوه‌كان
ئای ئۆ ئێسی حه‌وت تایبه‌ت مهندیهكهی تری هه‌یه ئه‌ویش ده‌توانی وێنه‌ی جوڵاو دابنێی بۆ سه‌ر شاشه‌كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر پاتریه‌كه ، ئه‌گه‌ر وێنه‌كه بگۆری بۆ وێنه‌كه‌ی وه‌ستاو باشتر ده‌بێت.
15. رێكخستنی Siri
به كارهێنانی سیری وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر كاریگه‌ری خۆی ئه‌بێت له‌سه‌ر پاتری، بۆیه باشتر دایبخه‌ی له‌و كاتانه‌ی كه پێویستیت پێیی نییه… ئەگەریش هەر نەتکوژاندەوە ئەوا تایبەتمەندی Raise to Speak بکوژێنیتەوە کارێکی زۆر باش دەبێت.
١٦- چالاککردنی Reduce Motion
بۆ کەمکردنەوەی جوڵەکان و کەمکردنەوەی کاریگەری زوو دابەزینی پاتری کە دەتوانرێت لە Settings پاشان General پاشان Accessibility پاشان Reduce Motion چالاکبکرێت:

تێبینی: لە ڕێنماییەکان وێنەی ئایفۆن بەکار هاتووە بەڵام هەمان ڕێنماییەکان لەسەر ئایپاد و ئایپۆدیش جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوەی وێنەکان Pandaapp