هەواڵ
27, كانونی یه‌كه‌م 2011
له ماوه‌ی 60 چركه، چی ڕوو ده‌دات له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا؟!
له كۆتای ساڵدا كۆمه‌ڵێك ئاماری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رچوون كه به‌ڕاستی ده‌یسه‌لمێنن سه‌رده‌م سه‌رده‌می خێراییه، بۆ نمونه ماڵپه‌ڕێ یوتیوبی به‌ناوبانگ ڕایگه‌یاندووه له‌مساڵدا ڕێژه‌ی بینینی ڤیدیۆكانی له تریلیۆن تێپه‌ڕێووه و وه به‌رنامه‌ی به‌ناو بانگی چات و په‌یام ناردن واتسئه‌پ ڕایگه‌یاندووه كه‌ڕۆژانه ملیار په‌یام ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت له نێوانی به‌كارهێنه‌رانی.
و ئایا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه كۆمپانیای ئه‌پڵ 925 ئایفۆن4ئێس و ئایپاد ده‌فرۆشێت له هه‌ر 60 چركه‌یه‌كدا؟؟!! وه كه گومان ده‌به‌یت ئه‌مه ڕاست نییه لێگه‌ڕێ به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ئه‌نجامانه بخوێنینه‌وه كه یه‌كێك له كۆمپانیاكانی بواری لێكۆڵێنه‌وه ئه‌نجامی داون و گه‌یشتۆته ئه‌نجامی سهرسهوڕهێنهر.
باوه‌ڕ به‌وه ده‌كه‌یت كه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه دا هه‌یه!!
به‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی ئاماره‌كان بخوێنیته‌وه، پێویسته ئه‌وه بزانیت كه ئه‌و ژمارانه‌ی له وێنه‌كه دیارن به 60 چركه قهبڵێنراون و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانجا 710 كۆمپیوتره ده‌فرۆشرێت كه 555 به پرۆسێسه‌ری ئینتێل كارده‌كه‌ن.
- 1820 تێرابایت داگیرده‌كرێت كه به‌رامبه‌ره به 2.6 ملیۆن سیدی.
- 232 كۆمپیوته‌ر توشی به‌رنامه‌ی خه‌راپی جاسووسی دێن.
- له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 450 دیڤیدی ویندۆز 7 ی ئه‌سڵی ده‌فرۆشرێت.
- 925 ئامێری ئایفۆن4ئێس و 81 ئامێری ئایپاد ده‌فرۆشرێت.
- 11 ئامێری ئێكسبۆس ده‌فرۆشرێت
- 18 ئامێری ئه‌مازۆن كیندڵ ده‌فرۆشرێت.
- 4000 ئامێری یوئێسبیدار ده‌فرۆشرێت.
- 2500 حیبری و كاترێجی چاپكهرهكان ده‌فرۆشرێت.
- 75 دۆلار بۆ ناو داهاتی كۆمپانیای گۆگڵ زیاد ده‌بێت.
- 103 ئامێری بلاكبێری ده‌فرۆشرێت.
- 1.1 ملێۆن په‌یام ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی گفتوگۆی خێراوه.
- 4.5 ملۆن مه‌تر چوارگۆشه له یاری Farm Villa ده‌چێنرێت و زه‌رع ده‌كرێت.
- 219 هه‌زار دۆلار له رێگه‌ی پای پالهوه ئاڵۆگڕ ده‌كرێت ئه‌م كردارهنهش زۆری له رێگه‌ی پای پالی مۆبایله‌وه‌یه.
- 950 به‌رهه‌م له ماڵپه‌ڕی ئیبهیهوه ده‌فرۆشرێت كه زۆریان ئامێری پۆرتهبڵن.
- 12 ماڵپه‌ڕ هێرش هاكیان ده‌كرێته سه‌ر و 416 هه‌ژماری فه‌یسبووكیش هاكدهكرێن.
- 1400 فیلم شوێنیان بۆ ده‌گیرێت بۆ ته‌ماشاكردن له ڕێد بۆكسه‌وه.
- 2 ملیۆن خه‌ڵكیش چاو له ماڵپه‌ره ئابڕووبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه:www.bgr.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!