ئای ئۆ ئێس 19, تشرینی دووه‌م 2013

یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژم لەگەڵ iPad Air چۆن بوو؟

IMG_0538وەکو بەکارهێنەرێکی سەرسەختی ئامێرەکانی ئەپڵ و ماوەیەکی زۆر لە بەکارهێنانی ئامێری ئایپاد هەر لەیەکەم نەوەیەوە تا ئەم نەوەی ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو سوودم لەو ئامێرە وەرگرتووە و ڕۆژێک نەبووە بێزارم بکات و بەڵکو ئیشی خۆی زیاد لە پێوست کردووە و ئەمە جگە لە باشی جۆرایەتی ڕەقە کاڵاکەی. دوو ڕۆژ لەمەو بەر دواین نەوەی ئەم ئامێرەم دەست خست و ئێستا بەکاری دەهێنم کە ناوی ئایپاد ئێیەری هەڵگرتووە و لە شێوە و دیزایندا تەواو لەنەوەکانی پێش خۆی جیایەوە و لەگەڵ دەستدانی ئامێرەکە بەئاسانی هەست بە کەمبوونەوەی کێشی ئامێرەکە دەکەیت لەچاو ئەوانەی پێش خۆی کە لە ئێستادا کێشەکەی تەنها ١ پاوەەندە کە دەکاتە نزیکەی ٥٠٠ گرام.

لە ڕووی نرخەوە هەرچەندە گلەیی زۆر لە ئەپڵ دەکرێت لەسەر نرخ گرانی ئامێرەکانی بەڵام وا دیارە ئەوە ستراتیژی خۆیەتی و هەر بەم شێوەیە کاردەکات بەڵام ئامێرەکانی بۆ جۆرایەتی زۆر باشن و دیارە ئەوانیش لەبەر ئەوەی ڕەقەکاڵای باشی تێدا بەکاردەهێنن بۆیە بەم شێوەیەیە. شایەنی باسە ئێستا ئایپاد ئێیەر لە جێگای ئایپاد ٤ کە ناوی ئایپاد بە شاشەی ڕێتناوەبوو دەفرۆشرێت و هەمان نرخی هەیە و بەڵام نرخی ئەم ئامێرە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک دەگۆڕێت و جیاوازە.

ئەوەی من زۆر دڵم پێی خۆشە ئەوەیە کە ئەم ئامێرە خێرایەکی ناوازەی هەیە و بە ئاسانی هەستی پێدەکرێ کە بە چەند جارێک لە نەوەکەی پێش خۆی خێراتر و بەتواناترە و ئەمە سەڕەڕای تەنکترکردن و کەمکردنەوەی کێشی. ئایپاد ئێیەر لە بنچینەوە بە نوێترین وەشانی ئای ئۆ ئێس ٧ ڕەوانەی بازاڕکراوە و واتە لە بنچینەوە دواین وەشانی ئای ئۆ ئێسی لەسەرە و بە بێگومانیش هەر نوێکاریەک بێت ئەوا دەتوانرێت بەرزبکرێتەوە بۆ ئەو وەشانە  نوێیە کە لەساتە وەختی ئەم نوسینە وەشانی ٧.٠.٤ ئامادەیە و وەشانی ٧.١یش خراوەتە بەردەستی گەشەپێدەران بۆ تاقیکردنەوە کە چەند نوێکاریەکی تێدایە و پێویستن.

ئەو دوو ڕۆژەی کە لەگەڵ ئەم ئامێرە بردمە سەر تەنها ویستم هەست بە جیاوازییەکانی بکەم چونکە من دەمێکە نەوەکانی پێشتری ئەم ئامێرەم بەکارهێنابوو و بۆم ئەستەم بوو زۆر بە ئاسانی هەست بە وردەکاری زۆر بکەم بەهۆی زۆر ئاشنابوونم پیی بەڵام وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا هەر یەکەم دیمەنی جیاوازی شێوە و پێکهاتەی دیزاینی دەرەوەی ئامێرەکەبوو و دوای کارکردن لەسەری خێراییە ناوازەکەی و پاش کەمێک ڕوانین لێی بیستۆکە بەرزەکان و زیادکردنی مایکێکی تر بۆ ئەم ئامێرە بەمەبەستی باشترکردنی تۆماری دەنگ و ڤیدیۆ لەسەر ئەم ئامێرە و توندو تۆڵکردنی دوگمەکان و ڕەنگە جیاوازەکانی کە بریتین لە ڕەشێکی خۆڵەمێشی و سپێکی زیوی. ئەمانە و وەشانە نوێکەی ئای ئۆ ئێسیش زیاتر سەرەنجی ڕاکێشام بەوەی زۆر خێرا و چوست و چالاکە لە سەری و خۆشتریت لەمە ئەپە نوێکانی ئەپڵ کە دەستەی iWork و iLifeـن و نوێکراونەتەوە بۆ ئای ئۆ ئێس ٧ و چەندان ئەپی نوێکراوە بۆ دیزاینە تازەکەی ئای ئۆ ئێس. پڕۆسێسەرە ٦٤ بتیەکەی و هاوپڕۆسێسەرکەییشی نرخێکی تر دەدەن بە ئایپاد ئێیرە کە بە پڕۆسێسەری A7 و M7 ناسراون.

حەزم دەکرد بە ڤیدیۆیەک ساتەوەختی هێنانەدەری ئایپاد ئێیر تۆماربکەم بەڵام لەبەر هێواشی ئینتەرنێـت و کەمی کات نەمتوانی بەڵام خۆش بەختانە لەگەڵ برا چکۆڵەکەم کاتی هێنانە دەری ئایپاد ئێیرمان بە وێنە گرتووە و ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەن لە ساتەوەختی هێنانە دەر و چالاککردنی:

ئێوە ڕاتان چۆنە؟ لە خوارەوە بە کۆمێنت بەشدار بە و سەرەنج و تێبینی خۆت بڵێ.

بۆچوونەکان
  • عادل سنجاری

    دەستت خۆش بێت کاک سەردار و پیرۆزیشت بێت … منیش وەکو تۆ یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵم و زۆر کەیفم پێی دێت چونکە بێ مونافسە و ئەوانی تر هیچ نین . بەڕای من داهاتووی تەکنەلۆژیا بە گشتی لە کۆمپانیای ئەپڵەوە دەست پێدەکات و ڕۆژ بە ڕۆژ ئامێر و بابەتی نوێ دەخاتە بازاڕەوە من پێش کەمێک وێنەیەکم بینی کەوا ئەپڵ بە نیازە چاویلکەیەک دروست بکات و بە تیشکی خۆر ووزە پاشەکەوت بکات و دواتر دەتوانی ئامێرەکانی ئەپڵی پێ شەحن بکەیتەوە … بەس مەجالم ببێت بابەتێک لەسەر ئەو چاویلکەیە بڵاو دەکەمەوە . دووبارە پیرۆزت بێت

    • سەردار عبدالله

      زۆر سوپاس کاک عادل گیان و نەخشە بێت لە ئێوەش و سەربەرزبن. لە ڕاستیدا کە مرۆڤ سودی لە شتێک وەرگت و تێێدا ئەوەی ئەو لەو ئامێرەی پێوست بێت پێی جیبەجێ بکات و سەڕەڕای باشی ڕەقە کاڵا و نەرمەکاڵا ئەوە بەڕاستی فێڵ لەخۆ کردنە کە بڵێی ئەو شتە خەراپە یان بەجۆرێک لەو حۆرانە و ئەمەش بە واتای ئەوە نییە کە ئەوانیش بێ کەم و کورتین بەڵکو کۆمەڵێک شت لە بەرهەمەکانیاندا نابینرێت کە ئێمە دەمانەوێـت هەبێت. سوپاس بۆ سەرنجەکەت.

بۆچونی تۆ