ئای ئۆ ئێس
19, تشرینی دووه‌م 2013
نوێكارییه‌كان چین له وەشانی iOS 7.1ـدا؟
وه‌ك ده‌زانن دوێنی شه‌و كۆمپانیای ئه‌پڵ وەشانی تاقی كاری iOS 7.1 خسته به‌رده‌م گهشهپێدهرهكان بۆ تاقی كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ئه‌و وەشانه بڵاو بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیار بوو زۆرێك ده‌پرسن: چی نوێ هه‌یه له‌م وشانه تازه‌یه دا، نوێكارییه‌كان له خودی به‌كارهێنانی سیسته‌مه‌كه دا كراوه كه ئه‌مانه‌ن:
١. هه‌ڵبژاردنێكی Upload Burst Photos زیاد كراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی وێنه‌كانتان له iCloud كه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خاوه‌ن ئایفۆن 5Sـه‌كان به‌رده‌ست كراوه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٢. هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له به‌شی Accessibility زیاد كراوه به ناوی Use Dark Keyboard كه تێدا ده‌توانی ڕه‌نگی كیبۆردهكانتان بگۆڕن بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٣. هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له به‌شی Accessibility زیاد كراوه به ناوی Increase Contrast كه ڕووكاری پشته‌وه‌ی ئه‌و ئهپهنا ده‌گۆڕێ كه كردوونت به به‌ش به‌ش، به‌م شێوه‌یه‌ش زیادی بكه‌ن:
Settings بۆ General بۆ Accessibility هه‌ڵبژاردنی Increase Contrast بكه به On , وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٤. بارودۆخێكی نوێ زیاد كراوه بۆ به‌شی كامێرا به ناوی Auto HDR كه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خاوه ئایفۆن 5Sـه‌كانه كه به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ده‌توانی باشترین جۆری وێنه بگریت له كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت له‌سه‌ر بارودۆخی HDRـه, وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. ده‌ستكاری كردنێكی كه‌م له كاتی جوله پێكردن و ده‌رچوون له ئه‌پ و یارییه‌كان له ئایپاده‌كانتان, وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٦. هه‌ڵبژاردنی Larger Dynamic Type ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ Larger Accessibility Sizes له به‌شی Accessibility.
٧. ئێستا تۆ دەتوانبت هێڵی ڕەش (تۆخ) چالاک و ناچالاک بکەیت بەبێ ریستارت کردنی ئامێرەکە.
٨. ئێستا نامه‌یه‌كی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانی ته‌واوی ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان بسڕیته‌وه له ناوه‌ندی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی ئای دیڤایسه‌كانتان، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٩. دووباره دیزاین كردنه‌وه‌ی لۆگۆی كۆمپانیای Yahoo له ته‌واوی ناوه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه‌كان له هه‌ڵگیراوه‌كان و كه‌ش و هه‌وا و نامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

١٠. دووباره دیزاین كردنه‌وه‌ی لۆگۆی Flickr له Settings.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.