ئەپ و نەرمەکاڵا
2, تشرینی یەکەم 2023
ئێستا Microsoft Lists بە وەشانی وێب و ئەپ لەسەر هەردوو سیستەم بەردەستە

ئێستا ئەپی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی مایکرۆسۆفت بەناوی Microsoft Lists بەردەستە بۆ هەمووان و بە خۆڕایی. لە ساڵی 2020 مایکرۆسۆفت وەشانی پێشبینیکراوی ئەپەکەی بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو بەکارهێنەران بەردەست خست، ئەپەکە لەسەرەتادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی Enterprise و Business بەردەست بوو.

لە ڕێگەی Microsoft Lists دەتوانیت ئەرک بە شێوەی لیست دروست بکەیت و بەڕێوەی ببەیت و هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ کەسانی دیکە. هەروەها نمونەی ئامادەکراو (Template) تێدایە کە دەتوانیت سوودییان لێ ببینیت.
لە ئێستادا Microsoft Lists بە شێوەی وێب و لەسەر هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.