هەواڵ
4, کانوونی دووەم 2012
هاكه‌رێكی سعودی به هه‌زاران كارتی دڵنیایی ئیسرائیلی هاك ده‌كات
هاك
هرێكی سعودی ،ورده‌كاری (400) هه‌زار كارتی دڵنیایی خه‌ڵكی ئیسرائیلی بڵاوكرده‌وه به‌ڵام كۆمپانیاكانی دڵنیایی ڕایانگه‌یاند ته‌نها نزیكه‌ی 14 هه‌زار كارت زیانی پێگه‌یشتووه.هاكه‌ره‌كه ،كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر چه‌ند سایتێك بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردووه كه ئه‌وان چه‌ند هاكه‌رێكی سعودی نه‌ناسراون و بڕیاریانداوه به‌شی یه‌كه‌می ورده‌كاری ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌یانه بڵاویبكه‌نه‌وه.به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ڕادیۆ سه‌وا،به‌یاننامه‌كه لینكی چه‌ند پێگه‌یه‌كی تێدایه كه زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كارتی دڵنیایی ئیسرائیلی و ژماره‌یه‌ك كارتی كڕینی چه‌ند سایتێكی ئیسرائیلی له‌خۆگرتووه
كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ پاره‌به‌خشین به حاخامه ئیسرائیلیه‌كان.به‌یاننامه‌كه ڕووی له ئیسرائیلییه‌كان كردووه و ده‌ڵێت: “چێژوه‌رگرن له كڕینی شت بۆ خۆتان” و ئاماژه‌یكردووه به خۆشی وێناكردنی كۆبوونه‌وه‌ی (400) هه‌زار كه‌س له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی دڵنیایی و بانكه‌كانی ئیسرائیل‌دا و بێمتمانهكردنی كارته‌كانی دڵنیایی ئیسرائیلی وه‌كو كارته‌كانی دڵنیایی نه‌یجیریا.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیسرائیل ده‌یڤید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای كارته‌كانی دڵنیایی، تێكشكاندنی سیستمی ئه‌منی كۆمپانیاكه‌یانی ته‌ئكیدكرده‌وه و ڕوونیكرده‌وه دوای ته‌ماشاكردنی ورده‌كاری ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه ته‌نها (14) هه‌زار كارتی دڵنیایی كارایه و له‌كاتی ئێستادا ئه‌و كارتانه له سیستمه‌كه لاده‌برێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆڤ كوتلهر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیایه‌كی كارته‌كانی دڵنیایی تر، جه‌ختیكرده‌وه سیستمی ئه‌منی كۆمپانیاكانی دڵنیایی و بانكه‌كان نه‌به‌زێنراوه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ده‌رئه‌نجامی هاككردنی چه‌ند سایتێكی ئهلهكترۆنی بووه له ئیسرائیل”.
كوتلهر ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی بهزاندنهكه مه‌ترسیدارنییه، چونكه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كارتی دڵنیایی له ئیسرائیل به‌كارده‌هێنرێت و ئه‌وان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه‌یان كردووه.
سەرچاوە: خەندان
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.