ئای ئۆ ئێس
15, کانوونی یەکەم 2013
چی نوێ هەیە لە iOS 7.1 Beta 2؟
سڵاوی خوای گه‌وره له گشت لایه‌كتان، به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانن دوێنی كۆمپانیای ئه‌پڵ وەشانی تاقی كاری دووه‌م كه بریتیه له iOS 7.1 Beta 2ـی بۆ گهشهپێدهرهكان وه‌شاند. ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك مانگ له وه‌شاندنی Beta 1 دێت، له تاقی كاری یه‌كه‌م واته Beta 1 چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تازه كرا بوو كه كار ئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌كرد، له‌م تاقی كارییه تازه‌ی دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تاراده‌یه‌ك باش ئه‌نجام دراوه كه ئه‌وانیش بریتین له:
١. فه‌رمانی General له خواره‌وه هێنراوه‌ته‌وه سه‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كان له به‌شی Settings وه هه‌روه‌ها فه‌رمانی Touch ID له به‌شی General هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه له به‌شی General و ڕاسته‌وخۆ له به‌شی Settings ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:
٢. زیاد كردنی فرمانی Button Shapes كه یارمه‌تیت ده‌دات كه ئایفۆنه‌كه‌ت ببه‌ستیه‌وه به ئه‌پڵ تی ڤی یان هه‌ر ئامێرێكی تری ئه‌پڵ له رێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:
٣. به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سیسته‌مه‌كه خێرا كراوه له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه ژووره‌وه بۆ نێو به‌شه‌كانی سیسته‌مه‌كه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:
٤. لابردن و سڕینه‌وه كیبۆردی ڕه‌ش كه له Beta 1 زیاد كرا بوو، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:
٥. زیاد كردنی پاش بنەمایەکی نوێ بۆ ئامێری ئایپاد، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

تێبینی: جارێ ئه‌م وەشانه ته‌نها بۆ گهشهپێدهرهكانه، بۆیه تا نه‌بێته فه‌رمی كه‌س جێگیری نه‌كات له‌سه‌ر ئامێره‌كانی.
سەرچاوە: 9to5mac +abo1bs
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.