نۆکیا
19, تشرینی یەکەم 2023
نۆکیا نزیکەی 14,000 فەرمانبەر لە کار کردن لادەبات

نۆکیا لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە، لە هەڵمەتێکی گەورەی کەمکردنەوەی تێچووەکانی کۆمپانیاکە تاوەکو 14 هەزار هەلی کار کەمدەکاتەوە پاش ئەوەی ڕێژەی قازانجی کۆمپانیاکە %69 کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. کۆمپانیاکە پێشووتر 86,000 فەرمانبەری هەبوو و ئێستا کەمی دەکاتەوە بۆ نێوان 72,000 بۆ 76,000 فەرمانبەر. کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات ئەم هەنگاوە یارمەتی کۆمپانیاکە بدات کە خەرجییەکانی فەرمانبەران بە ڕێژەی 10% بۆ 15% کەم بکاتەوە، هەروەها بەهۆی ئەم بڕیارەوە تەنها لە ساڵی داهاتوودا لایەنی کەم 400 ملیۆن یۆرۆ (421.4 ملیۆن دۆلار) پاشەکەوت بکات. بەگشتی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە تێچووی کۆمپانیای نۆکیا بە کۆی گشتی تاوەکو 1.2 ملیار یۆرۆ (نزیکەی 1.3 ملیار دۆلار) کەم بکاتەوە تا کۆتایی ساڵی 2026.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.