سیستەمی وەگەرخەر
7, كانونی دووهم 2012
بایوز ( BIOS ) چیە ؟! ڕونكردنەوەی هەموو بەشەكانی بایوز/ بەشی یەکەم
بایوز:- كو
رتكراوەی (بنەمای تێچون و دەرچونی سیستەم )بێگومان كارێكی ئاسانە بۆ ئەوانەی كە بەكارهێنەری ئامێری كۆمپیوتەرن و رێكخەری هاردوێرو دامەزرێنەری سیستەم و پرۆگرامی سەرەكین بە مەبەستی چەند كارێكی ئاسان و بنەرەتی لە كاتی پێویستدا خۆیان بگەیەننە سیستەمی بایوزو بە كلیلی تایبەتی سەر (keyboard ) لاپەرەكانی هەڵدەنەوەو پێوستیەكانیان بە چەند چركەیەك رێكبخەن.بەڵام ئایا ئەوەندە زانیاریە تەنها بەسە بۆ تێگەیشتن و رێكخست و بەدواداچونی گرنگیەكانی BIOS؟!!
بێگومان ئەو كەسەی كەوا ئامانجی هەردەم لێكۆلینەوەو زیاتر ئاشنا بون بێ بەم جیهانە پر یاساو رێسایەی كۆمپیوتەرو ئەم زانستە بێ وێنەی سەردەم و خزمەت كارەی هەموو لایەن و بەشەكانی ژیان . هەرگیز ناڵێ بەڵێ ! بەڵكو دڵوپەیەك لەم دەریای پر بەهای زانیاریو خزمەت گوزار ، لە لایەوە شایەنی برەو پێدان و لێكۆلینەوەیە ، جا چ جای ئەم بەشە گرنگ و دوورە پەرێزەی لەبەر كەمی پەیوەندی بوون پێیەوە .. لێی بێ ئاگایەو زانیاری ئەوتۆی لە سەر نیە.دەبا بەیەكەوە پێناسەیەكی سادە و ناسینێكی سەرەتایی بكەین و یەكێك لە كۆمپانیا (بەرهەمێنەرەكانی هاردوێرو سیستەمە بنەرەتیەكان) ، بە نموونە بكەینە بەڵگەی باسەكەمان و بە وێنەش یەكە یەكەی بەشەكانی شی بكەینەوە، تاوەكو لە كاتی پێویستدا وەكو بەكارهێنەرێكی كارامە شارەزایمان لە زۆرترین رێكارەكانی سەرەكی و بنەرەتیەكانی هەبێت .
سەرەتا :-
رێكترین پێناسە كە ئامانجی (BIOS) بە روونی دەردەخات (بریتیە لەو نێوەندە رێكخەرەی نێوان Hardware و Software كە رێگا خۆش دەكات تاوەكو پەیوەندی بەردەوامیان بەیەكەوە هەبێت و فرمانكاری یەكتر بكەن )بەومانایەی كە BIOS مەڵبەندی سەرەكی رێكخستنی كارەكانی هەردوو بەشی گرنگی پێكهاتەی كۆمپیوتەرە كە ئەوانیش ( Hardware وە Software )ن لە رووری پەیوەندی كردن و لێكگەیشتن و هاریكاری كردنی یەكتری.
BIOS لە IC یەكی بچوك لە سەر تەختەی دایك (Motherboard ) كە لە عەمبارێكی جێگیری زانیاری هەڵگرتن پێك هاتووە و سیستەمی بایوزی لە سەر دامەزراوەو لە رووی hardware یەوە هەلدەستی بە بەگەرخستنی بەشە سەرەكیەكانی وەكو (Keyboard ، Mouse ،Monitor ) لە سەرەتای داگیرساندنی كۆمپیوتەرەكەو بەم پێیەش بەشی software دەتوانێت لە دوای دڵنیابوونی لە دروستی كاركردنی ئەم بەشانەی باسمان كردن دەست بە كارەكانی خۆی بكات و ئامێرێكی خزمەت گوزاری ئامادەمان لە هەردوو بەشی hardware و software بخاتە بەر دەست. ! تێبینی : بەرلەوەی وورد ببمەوە لە فرمان و كارەكانی BOIS پێویستە بزانین كە كاركردن لەم بەشەو گۆران كاری كردن تێیدا بە بێ زانیاری تەواو لە سەری، لەوانیە كۆمپیوتەرەكەت توشی راگرتنێك بكات كە تەواوی زانیاریە پارێزراوەكان بەرەو لەناوچون ببات و ئیتر نەتوانیت بگەرێیتەوە ناو سۆفت وێرەكەی بە ئاسانی . بەتایبەتی لە سیستەمی بایوزدا كە Mouse لە كار نابێت و هەموو گۆرانكاریەكان بە تیشكۆو كلیلی سەر Keyboard كار دەكەن ، بۆیە تا بكرێت گۆرانكاریەكان لە سەر بنەمای زانیاری تەواو بێت و هەروەها هەدەفی سەركی تێدا بەدی بكرێت ، – ئەم وێنەی خوارەوە یەكەم لاپەرەی BIOS ە لە دوای داگرتنی كلیكی چونە ناو بایوز لە سەر كیبۆرد دوای داگیرساندنی ئامێری كۆمپیوتەرەكەت بە كلیلی (Power ) ی سەر كیس .
بێگومان هەروەكو باسمان كرد هەموو ئەم فرمانانەی (commands) لە سەر ئەم لاپەرەیە دیارن گرنگ و جێگای لێكۆلینەوەو بەدواداچونن ،
ئیمە بۆ باسەكەمان هێلكاری كۆمپانیای Phoenix/Award BIOSS مان هەلبژاردووەو فرمانەكانی شی دەكەینەوە،
وە دەمەوێت ئەوە بڵێم كە زۆربەی هەرە زۆری هێلكاریەكانی كۆمپانیا دروست كەرەكان لە یەك دەچن.. لە گەڵ ئەوەی كە تەواوی فرمانەكانیان وەكو یەك یەكسانن .

لەم وێنەی سەرەوە دا دەبینیت كە (Standard CMOS Features ) دیاری كراوە واتە ئەگەر هاتوو كلیلی ENTER ی سەر كیبۆردەكەمان داگرت ئەوا ئەم Windows ەی خوارەومان بۆ دەردەچێت ،لەم وێنەیەی خوارەوە فرمانەكانی رێكخستی كات و سال و پارچە لێخورەكان (Drivers ) و جۆرو قەبارەكانیان دەردەخات ، كە لە زۆربەی BIOS ە نوێكان بە شێوەیەكی Automatic رێكخستنەكان ئەنجام دەدرێت بە بێ پێویستی كردن بە بەكار هێنەر.

لەم وێنەیەی سەرەوەدا بە تیشكۆی سەر keyboard) )ە كەم هاتمە سەر (IDE Primary Master )و كلیلی Enter )) ەرم داگرت
لەم ویندۆزەدا دەتوانین ناوو جۆرو قەبارەی H.Driver ەكەمان بزانین و هەوەها خاسیەت و كۆمپانیای دروست كەرو توانای كاركردنی بزانین .هەروەكو لە وێنەكەدا دەردەكەویت بۆ دوبارە رێكخستنەوەی پارچەكە داوا دەكات كە كلیلی Enter دابگریت تاوەكو جارێكی تر سیستەمی BIOS پێداچونەوەیەكی تر لەم بارەیەوە بكات و راپۆرتێكی تر پێشكەش بكات . ئەمە بۆ BIOS ە كۆنەكان بەلام هەرچی سیستەمی BIOS ە نوێكانە ئەم كارە بە شێوەیەكی خۆكرد ئەنجام دەدات و پێویست بەم كارە ناكات

سەرچاوە: ئەرشیفی گۆڤاری بایت
نوسەری بابەت: شاهان عومەر
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.