10
ئای ئۆ ئێس 22, كانونی یه‌كه‌م 2013 بۆچوون

iH8sn0w و Winocm یەکەم ڤیدیۆیی جەیلبرەیکی ڕێکوپێکی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ و ٦.١.٥ یان بڵاوکردەوە

unjbiH8sn0w و Winocm یەکەم ڤیدیۆییان سەبارەت بە جەیلبرەیکی ڕێکوپێکی وەشانی ئای ئۆ ئێسی ٦.١.٠ بەرەو سەر بە لەخۆگرتنی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ و ٦.١.٥ بڵاوکردەوە. لە ڤیدیۆیەکەدا کە لە خوارەوە دامان ناوە پێشانمان دەدات کە ئایپۆد تاچی ٥ بە ئای ئۆ ئێسی ٦.١.٣ـەوە سیدیای لەسەرەو  ڕیستارتی پێدەکات وهەڵدەبێتەوە بێ کێشەوە ئەمەش ڕێک و پێکی جەیلبرەیکەکە نیشاندەدات.

Winocm ی هاوبەش لەم جەیلبرەیکەدا وتی لەمڕۆوە چیتر کاتی خەمڵێندراو بە کەس ناڵێین و ئەمە هەرچەندە دواین وتەکانی دەریدەەخەن کە پێش ٢٠١٤ ڕایبگەیەنن. شایەنی باسە و ئەوانەی کە چاوەڕوانی جەیلبرەکی ئای ئۆ ئێس ٧ـن ئەوا دەستەی ئیڤەیدەرس لە وتەیەکیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە کار لەسەری دەکەن بەڵام هیواشە.

دوای وچانێک سەیری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن کە تێیدا جەیلبرەیکەکەمان پێشان دەدات:

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=pf-v51XaO5c[/youtube]

 

 

بۆچونی تۆ