ئای ئۆ ئێس
22, کانوونی یەکەم 2013
جه‌یلبرێكی iOS 7 له نێوان فه‌رمی و نافه‌رمی بوون دا!

ئەگەر پێشتر مۆبایلەکانتان بە له ووشانی iOS 6ـه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌پده‌یت كردووه بۆ iOS 7 پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به كرداری جه‌یلبرێك كردنی ئامێره‌كانتان تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن چونكه ئای دیڤایسه‌كانتان تووسی جام بوون و ههڵنهبوونهوه ده‌بێت:
١. سه‌ره‌تا ته‌واوی كه‌رسته‌كانی ناو ئای دیڤایسه‌كه‌ت له ڕێگه‌ی ئایتوونزهوه باكئه‌پ بكه.
٢. ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ئایتوونزهوه به ووشانی iOS 7.0.4 ریستۆری ئای دیڤایسه‌كانتان بكه‌ن.
٣. كهرستهكانتان بخه‌نه‌وه سه‌ر ئایدیڤایسهكانتان له ڕێگه‌ی رێستۆری كهرستهكانهوه.
٤. ئینجا ده‌ست بكه‌ن به كرداری جه‌یلبرێك كردن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له پێگه‌ی Softpediaـی به‌ناوبانگ هه‌واڵێكیان بڵاو كردۆته‌وه ده‌ڵێت:
ئه‌م جهیلبرێكه فه‌رمی نیه له لایه‌ن داهێنه‌ر (خاوه‌ن)ـی سیدیاوه, چونكه پێشتریش ئێمه ڕوونمان كرده‌وه كه ئه‌پده‌یتی سیدیا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و هه‌ر له‌سه‌ر كۆنه‌كه‌یه, وه خاوه‌نی سیدیاش Saurik ئه‌مرۆ له تویتێكی دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه و ده‌ڵیت, ئه‌م جهیلبرێكه بێ ئاگاداری بڵاو كراوه‌ته‌وه و جێگه‌ی سه‌رسورمانه چونكه پێش وه‌خته تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.