ئینتەرنێت
28, كانونی یهكهم 2013
ویکیپێدیا تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی بابەت لە بەشی ڕەشنوسەکانی ڕاگەیاند.
دامەزراوەی ویکیمیدیای خاوەنی ویکیپێدیا تایبەتمەندیەکی تازەی ڕاگەیاند، کە بریتییە لە پاشەکەوتکردنی ئەو شتەی کە نوسیویانە لە بەشی ڕەشنوسەکان بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا ئەو بابەتە و نوسینەی ئەوان نوسیویانە ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە و بەگشتی کردنی بۆ هەموو خوێنەران یان نا.
جێگای ئاماژەیە کە لەمەوپێش ویکیپێدیا ئەوەی پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکرد کە ڕاستەوخۆ دوای نوسینی بابەتەکانیان لە وکیپێدیا، دووگمەی پاشەکەوت لێبدەن بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵام ئەم تایبەتمەندییەی ئێستا کە پاشەکەوتکردنی ڕەشنوسە ڕێگە بە بەرکاهێنەران دەدات کە وردتربن لە کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان لە ویکیپێدیا بەوەی دەتوانن چەند جار پێی دا بچنەوە پێش بڵاوکردنەوەی و لە ڕەشنوسەکان بیپارێزن.
دیارە لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەستە و دەتوانن ڕەشنوس بنوسن پێش بڵاوکردنەوەی و هەروەکو ئاماژەیشی پێکراوە کە ناوەڕۆکی ئەو ڕەشنوسانە جگە لە نوسەری سەرەکی کەس ناتوانێت بیان بینێت و تەنانەت ماتۆڕی گەڕانی زانیاری نامەی ویکیپێدیاش هەستیان پێناکات.
جێگایە وەبیرهێنانەوەیە کە دامەزراوەی ویکیمیدیا لەسەرتای تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ پڕۆژەیەکی تری ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە دەست گەیشتن بە ناوەڕۆکی پڕۆژەکانی ویکیمیدیا بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!