بابەتی گرینگ
27, كانونی یهكهم 2013
پێگەیەک بۆ داگرتنی زیاتر لە ٢٣ هەزار پەرتووک بە زمانی عەرەبی!
دیارە و ئاشکرایە کە بە هەزاران پەرتووک لەسەر ئینتەرنێت دەست دەکەون بەڵام دەستگەیشتن پێیان ئاوا ئاسان نییە و وا بەکارهێنەر پێوستە لەسەری گەڕانێکی زۆر بکات تا دەگات بەوەی ئارەزووی دەکات و بەدوای دا دەگەڕێت.
بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنەران لەمەولا بۆ پەرتووکی عەرەبی دەتوانن پشت ببەستن بە پێطەی http://rashf.com کە بنکە دراوەیەکی ٢٣٠٠٠ هەزار پەرتووکی لەخۆی گرتووە و هەمووشیان بەبێ بەرامبەر بەردەستن بۆ داگرتن.
دوای چوونە ناوپێگەکە تۆ بۆت هەیە بگەرێیت بە گوێرەی نانویشان یان نوسەر یان چاپ و بڵاوکەرەوەی پەرتوکەکە. وە لەهەمان کاتیشدا دەتوانین خۆکاران بچیتە ناو پەرتوکەکان بەبێ دیاری کردنی هیچ ناونیشان و نوسەرێک.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!