بابەتی گرینگ
14, كانونی دووهم 2014
کاتژمێرە زیرەکەکەی قۆپیکردن ئێستا بەفەرمی لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرێت.
چەند ڕۆژێک دەبێت جۆرێک لە کاتژمێری تایبەت بە قۆپیکردن بۆتە جێگای باسی خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. دیارە ئەم جۆرە کاتژمێرە ناوی 24kupiـیە و توانای بەرز لەخۆی دەگرێت و ڕێگە بە فێرخواز دەدات بە قۆپیکردن بە ئاسانی لە ماوەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنیدا.
ئەم کاتژمێرە بیرگەیەکی ٤ گێگابایتی هەیە و لەسەر شاشەکەی دەق بە ئاسانی دەخوێندرێتەوە و لەگەڵ بوونی توانای هێنانە خوار و سەری نوسینەکە بە شێوەی خۆکار و دەستی. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئەم کاتژمێرە دوگمەیەکی پێوەیە بۆ کاتی لەناکاو بۆئەوەی لە دۆخی قۆپیکردنەوەی بیکەیتەوە دۆخی ئاسایی و خۆت بپارێزیت لە گومانکردن. ئەمە لەگەڵ ئەوەی کە توانای پەیوەست بوونی هەیە بە تۆڕی وای فای و هەروەها توانای دەست بەسەراگرتنی تەواوی پەڕگەکانی وەکو پەڕگەی دەقی هەیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە کاتژمێرەکە بە نرخی ٦٥ دۆلار بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش بەردەستە ئەمەش بۆ گونجاوی لەگەڵ هەردوو ڕەگەز.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=P_qoWxuOeDM[/youtube]
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!