ئەپڵ
25, كانونی دووهم 2014
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەدڵنیاییەوە ئایفۆن ٦ شاشەیەکی گەورەتری دەبێت و ئەم پایزەش دوو ئایفۆنی تر ڕادەگەیەندرێن!
وا پێدەچێت ئەپڵ گەیشتبێتە ئەوەی سود لە سامسۆنگ وەربگرێت و لاسایی بکاتەوە. بەگوێرەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵ، ئەپڵ تەنها پلان بۆئەوە داناڕێژێت کە ئایفۆنی شاشە گەورە ڕابگەیەنێت بەڵکو پلانی وایە دوو ئایفۆن بە قەبارەی شاشەکانی٤.٥ ئینج و ٥ ئینج ڕابگەیەنێت. ئەپڵ لەنێوان بەرهەمهێنەرانی تردا، هێواشترین بووە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی هۆشمەندی شاشە ٥ ئینج یان گەورەتر، وا پێدەچێت کۆمپانیا لە کۆتایدا بڕیاری وەستانی پشتگوێخستنی جیهانی بەروپێشچووی فابلێتی دابێت.
بە زیاد لەو ڕاپۆرتەی سەبارەت بە ئایفۆن ٦، ۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەپڵ بڕیاری داوە بە کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی ئەو پلاستیکەی کە لە ئایفۆن ٥سی بەکاری هێنا. لەجیاتی ئەوە، ۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت هەردوو ئایفۆنەکە کە بەنیازن لە پایزی ئەمساڵ ڕایان بگەیەنن ئەوا پێکهاتەکەیان لە ئەلەمنیۆم دەبێت کە لە ئایفۆن ٥ ئێسدا بەکارهاتووە. شایەنی گوتنە، زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایفۆن ٥ سی بووە جێگای نائومێدی بۆ ئەپڵ لەڕووی فرۆشتنەوە، و وا پێدەچێت کە ئەپڵ ڕێگایەکی تر بگرێتە کاتێک دێتە سەر بابەتی بڵاوکردنەوەی وەشانێکی هەرزان لە ئایفۆن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بێت ئەوا جۆری ٤.٥ ئینجی ئایفۆن ٦ بەرەو تەواوبوونە وەک لە جۆری ٥ ئینجیەکەی. هەروەها سەرچاوەکان هۆشداریان داوە کە پلانەکانی ئەپڵ تا ئێستا تەواو نەبوونە و لەوانەیە شتەکان گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.
سەرچاوە BGR
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!