ئای ئۆ ئێس
26, ئازار 2014
گەشەپێدەرانی KurdApp و دوو ئەپڵیکەیشنی تر بەناوەکانی لاوان و حەرامکراوەکان!
هەریەک لەl دوو ئەپە گرنگن لەسەر ئامێرەکانمان بوونیان هەبێت. دیارە لەماوەی ڕابردوودا هەوڵ و خەباتی گەشەپێدەر بەناوی Kurdappـەوە بەردەوام بووە و یەکێک لەکارە ناوازەکانیان بریتی بوو لە ئەپڵیکەیشنی قەڵای موسڵمانان. دوابەدوای ئەم هەوڵ و ماندووبوونە چەند ئەپێکی تریان بڵاوکردەوە کە دوایینیان ئەپەکانی لاوان و حەڕامکراوەکان.
ئەپڵیکەیشنی حەڕامکراوەکان پێک هاتوە لەچەند بابەتێک کە لەماڵپەڕی بەهەشتەوە وەرگیراون ، دیارە بە پێوست زانیاروە ئەپێکی لەم شێوازە هەبێت بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان ، چوونکە زۆرێک لەئێمە یەکێک یان زیاتر لەم تاوانانەمان تێدایە بەوەی کە ئاگاداری نین ،بەو هیوایەی سودمەند بێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەم ئەپە.
ئەپڵیکەیشنی لاوان کۆمەڵێک بابەت و کتێب لەخۆ دەگرێت کە باسی چەندین تاوان و خراپەکاری دەکات کە لاوان ئەنجامی دەدەن یاخود ئەو کەسانەی کە دورن لەدین و باش لە دین حاڵی نەبوون ، هەروەها بەشی چیرۆکی تێدایە کە کۆمەڵێک چیرۆکی تێدایە کە دوای تاوان و خراپەکاری کۆمەڵێک کەس گێڕاویانەتەوە ، و کۆمەڵێک چیرۆکی تێدایە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم گێراوییەتیەوە ، کە پڕ پەند و ئامۆژگارین ، بەو هیوایەی سودێکی باشی لێوەر بگیرێت و ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی گەنجان بۆ لای خوای پەروەردگار و ڕێگای ڕاستی.
چەند دیمەنێک لە ڕووپەڕی ئەپڵیکەیشنی حەڕامکراوەکان:
چەند دیمەنێک لە ڕووپەڕی ئەپڵیکەشینی لاوان:
شایەنی باسە هەریەک لەو دوو ئەپە ناوازەیە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد کاردەکەن و پێوستیشیان بە iOS7 بەرەوسەرە.
بەستەری ئەپی حەڕامکراوەکان لە ئەپستۆر…
بەستەری ئەپی لاوان لە ئەپستۆر…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!