بابەتی گرینگ
8, تهمموز 2014
کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەنیازە ناوەکەی بگۆڕێت بەهۆی پێکهێنانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی!
کۆمپانیای ئایسیس (Isis ) کە تایبەتمەندە لە بواری پێدانی کرێی بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەڕێگای ئامێرە زیرەکەکان، ڕۆژی دوو شەممە ڕایگەیاند کە ناوەکەیان دەگۆڕن، ئەمەش بۆ ئەوەی هەمان ناو هەڵنەگرێت کە دەوڵەتی بەناو ئیسلامی ناسراو بە ( دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) هەڵیدەگرێت کە کورتکراوەکەی بریتییە لە ISIS یان ISIL.
لە ڕاگەیاندراوێکیاندا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئایسیس (Isis ) ، مایکڵ ئاپۆت، سەبارەت بە هۆی گۆڕینی ناوەکەیان وتی ” ئێمە نامانەوێت هەمان ناو لە گەڵ گروپێک هاوبەشی پێ بکەین کە بە توندوتیژ ناویان دەرکردووە بەڵکو ئێمە دڵەکانمان لەگەڵ ئەوانەیە کە ئازار دەچەژن.”
ناوبراو دوپاتیشی کردەوە کە بە ڕشدی کاردەکەن لەسەر دەستخستنی ناوە نوێکە، بەڵام ئەمە بەبێ ئەوەی ناوە نوێکە ئاشکرا بکەن کەوا بەنیازن لە جێگای ناوی ئێستایان بەکاری بهێنن.
شایەنی باسە ئایسیس (Isis ) خززمەتگوزاری جزدانی ئەلیکترۆنیە وەکو Google Wallet و PayPal کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێ هەڵگرتنی پارەی کاش و کارتی ئەلیکترۆنی کرێی شتەکانیان بدەن.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!