هەواڵ
15, کانوونی دووەم 2012
IDC و نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بۆ پیشبینیه‌كانی ساڵی 2012 ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیا و ئه‌فریقا
كۆمپانیای IDC تایبه‌ت له بواری توێژینه‌وه‌ی بازاڕی ته‌كنه‌لۆژی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی ساڵی 2012 ده‌ركرد تایبه‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیا و ئه‌فریقیا وه له ناویشیاندا هاتووه كه ڕێژه‌ی خه‌رجییه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان له‌و ناوچانه به‌رز ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی 10% و بازاریش وه‌كو جارانی لێدێته‌وه به‌هۆی كاریگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه.
وه له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ڕێژه‌ی خه‌رجییه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری زیاتر ده‌بێت له 65 ملیار دۆلار له ساڵی 2012دا له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی بۆ له %12 و له‌وانه‌شه داببزێته بۆ 10% كه قه‌یرانی سیاسی و ئابووری بێته ئاراوه. ئه‌م بازاره گه‌ورانه‌ش ئه‌م گه‌شه‌یه به‌خۆیه‌وه ده‌بیین بریتین له بازاره‌كانی ئیمارات و مه‌مله‌كه‌ی سعودی و تركیا و باشووری ئه‌فریقا به‌ڵام قه‌ته‌ر به جیاوازتر پێشبنی كراوه كه ڕێژه‌كه‌ی به‌رزتربێت له وڵاته‌كانی تر ئه‌مه له‌كاتێكدایه ڕاپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به مصر ناڕوونن به هۆی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی تووشی بووه.

هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه باسی كلاود كۆمپیوتینگ كراوه و تێدا هاتووه كه‌وا كۆمپانیای زیاتر ڕوو له‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه و باسێكی تایبه‌ت به ئامێری له‌وحی (Tablet) كراوه و هه‌وڵی درووستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی باش ده‌درێت بۆ گرنگی دان به‌و نه‌وه تازه‌یه‌ی كۆمپیوته‌ره كه له ئێستادا به‌كاربه‌ران ڕوویان تێكردوون و داواكاریان زۆره.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!