ئای ئۆ ئێس
16, تشرینی یه‌كه‌م 2014
كۆمپانیای ئه‌پڵ به نیازه له‌م مانگه ئایفۆنی ٦ و ٦ پڵەس له ٣٦ وڵاتی تر بڵاوبکاتەوە.
كۆمپانیای ئه‌پڵ به نیازه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م كه ده‌كاته ئه‌م مانگه هه‌ر یه‌كه له ئایفۆنی ٦ و ئایفۆنی ٦ پڵه‌س له ٣٦ ولاتي تر بڵاوبکاتەوە. كه ووڵاتهكانیش ئه‌مانه‌ن:
١. رۆژی ١٧ ئه‌م مانگه كه ده‌كاته هه‌ینی: ووڵاتی چین و هیند و مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی.
٢. رۆژی ٢٣ ئه‌م مانگه كه ده‌كاته ٥ شه‌مه: ووڵاتی ئیسرائیل.
٣. رۆژی ٢٤ ئه‌م مانگه كه ده‌كاته هه‌ینی: كۆماری چیك و ڕۆژئاواى فەڕەنسا و گريينلەند و ماڵتا و پۆڵه‌ندا و دورگه‌ی ريونيۆن و باشوری ئه‌فریقیا.
٤. رۆژی ٣٠ ئه‌م مانگه كه ده‌كاته ٥ شه‌مه: ووڵاتی كوێت و به‌حرێن.
٥. رۆژی ٣١ ئه‌م مانگه كه ده‌كاته هه‌ینی: ووڵاتی ئه‌لبانیا و بۆسنه و كڕواتیا و ئه‌ستۆنیا و یۆنان، هه‌نگاریا، ئایسله‌ند، كۆسۆفۆ، لاتیفیا، لیتوانیا، ماكاو، مه‌قدۆنیا، مه‌كسیك، مۆلدوڤا، سربیا و كۆریای باشور، رۆمانیا و سلۆفاكیا، سلۆڤینیا و ئۆكرانیا و تایله‌ند.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ به نیازه تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ له ١١٥ وڵات هه‌ر یه‌كه له ئایفۆنی ٦ و ٦ پڵه‌س بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.