ئای ئۆ ئێس
2, تشرینی دووهم 2014
وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنی جەیڵبرەیک Pangu8 بڵاوکرایەوە + داگرتن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تیمی پەنگو جەیلبرەیکیان بۆ iOS8 بڵاوکردەوە و پشتگیری تەواوی ئەو ئامێرانە دەکات کە ئای ئۆ ئێس ٨ـیان لەسەر دادەبەزێت بەڵام لەسەرەتای وەشاندنیدا کۆمەڵێک کێشەی هەبوون و بە زمانی چینی بڵاوکرایەوە و بەکارهێنەران ڕووبەرڕووی کێشەی زۆر بوونەوە و سیدیا بەتەواوی نوێنەکرابۆیەوە بۆ پشتگیریکردنی لە ئامێرە تازەکان و وەشانی تازەی ئای ئۆ ئێس کە ئای ئۆ ئێس ٨ـە.
ئەو نوێکاری و چاکسازیانەی لەم وەشانەی پەنگو ئەنجامدراون ئەمانەی خوارەوەن:
١- تیڵکەهەڵکێشکردنی دوایین وەشانی سیدیا لەگەڵ ئەپڵکەیشنەکە واتە پەنگو
٢- چاککردنی پڕۆسەی جەیلبرەیک
٣- چاککردنی کێشەی کراشکردنی سەفاری لەسەر ئامێرە ٦٤ بیتەکان.
٤- چاککردنی کێشەی ئای مێسج و ئێس ئێم ئێس لە کاتی ناردنی وێنە.
٥- Respring چیتر پێویست نییە بۆ ئەوەی وابکەیت Substrate کاربکات.
٦- ئێستا ئەپی پەنگو چەند فرمانێکی تری بۆ زیادکراوە
٧- زیادکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەپەکە.
لەم لینکەی خوارەوە لە ماڵپەڕی سەرەکی ئەپڵیکەیشنی پەنگو دابگرن:
http://dl.pangu.25pp.com/jb/Pangu8_v1.1.0.exe
زانیاری زیاتر لێرەوە…
http://en.pangu.io
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!