بابەتی گرینگ
8, کانوونی دووەم 2015
لەکۆتایدا دێڵ دەستی کرد بە فرۆشتنی تابلێتی Dell Venue 8 7000
دوای ئەوەی دێڵ لە مانگی ئەیلولی ساڵی پار تابلێتی Dell Venue 8 7000 نمایشکرد و بڕیاری ئەوەی دا کە لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٥ دەیخاتە بازاڕەوە، ئەوەتا لە کۆتایدا و لەپێشانگای CES 2015 دووبارە تابلێتەکە خستە بەرچاوی کامێراکان و بەردەستبوونی ئەو ئامێرەی بۆ فرۆشتن تەنها بۆ ئەمریکا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی دێڵ ڕاگەیاند نرخەکەی ٣٩٩ دۆلاری ئەمریکاییە و پاشان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە وڵاتی کەندا دەیخاتە بازاڕەوە و پاشانیش لە وڵاتەکانی تری وەکو ئوستوڕاڵیا و نیوزلەندا و چین و هۆنگ کۆنگ و یابان و هیندستان وسەنگافورە و ئەڵمانیا و شانشینی بەڕیتانیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ دەیخاتە بازاڕەوە.
ئەم تابلێتە شاشەیەکی ٨.٤ ئینجی لەسەرە بە ڕووی ٢٥٦٠ * ١٦٠٠ پێکسڵ. پڕۆسێسەری جۆری Intel Atom کوادکۆری بەخێرای ٢.٥ لەسەرە. ڕامی ٢ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ١٦ گێگایە و پشتگیری کارتی ئێس دی تا ٥١٢ گێگابایت دەکات. ئەم تابلێتە سیستەمی ئەندرۆید کیتکات ٤.٤ی لەسەرەو وبە وتەی کۆمپانیا بێت بەم زووانە وەشانی ٥.٩ لۆلیپۆپی بۆ بەردەست دەبێت دەتوانن بەرزی بکەنەوە.
ئەوەی ئەو تابلێتە جیادەکاتەوە کامێرا ٣ ڕەهەندیەکەی ئینتێڵە کە تەکنەلۆژیای RealSense هەیە و لە توانایدایە Focusی سەر وێنەکان دەستکاری بکات و ئەمە جگە لە گۆڕینی ڕەنگی پاشبنەمای وێنەکان و چەندکاری تری جیاواز.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=tM56wrX7KOY[/youtube]
سەرچاوە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!