بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێی HTC One لەلایەن HTCـەوە پشت ڕاستکرایەوە.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئێچ تی سی دوێنێ له تویتێكدا له هه‌ژماره‌ی ڕه‌سمی حۆیان تایبه‌ت به وڵاتی به‌ڕیتانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌رواری په‌رده له‌سه‌ر لادانی مۆبایله نوێكه‌ی زنجیره‌ی ONE كه‌وا پێشبینی ده‌كرێت به “HTC One M9” بناسرێت پشتڕاست كرده‌وه به دروشمی “ڕێیان بده‌ن چاوی تێ ببڕن” وا بڕیاره له ١/٣/٢٠١٥ مۆبایله نوێكه‌ی زنجیره‌ی ئێچ تی سی وه‌ن ڕابگه‌یه‌ندرێت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه مۆبایله نوێكه‌ی ئێچ تی سی شاشهیێكی ٥ ئینجی به ڕوونی فوول ئێچدی له‌سه‌ر بێت، وه به پرۆسسهرێكی سناپدراگۆن ٨١٠ و ڕامێكی ٣ گێگا بایتی كاربكات، وه به‌رده‌ست بێت به بیرگه‌ی ناوه‌كی ٣٢/٦٤ گێگا بایت توانای زیادكرنی هه‌بێت به بیرگەی دەرەکی جۆری SD.
سه‌رچاوه aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".