بابەتی گرینگ
19, شوبات 2015
کۆمپانیای ئۆپۆ پەردەی لەسەر مۆبایلێکی نوێ بەناوی Oppo 3000 لادا!
کۆمپانیای ئۆپۆ کە کۆمپانیایەکی چینیە و بەرهەمهێنەری مۆبایلی هۆشمەندە لە مینانەی داهێنانەکانی پەردەی لەسەر مۆبایلێکی نوێ بەناوی Oppo 3000 لادا کە ئەم مۆبایلەیان لە زنجیرەی مۆبایلە مامناوەندەکانە لە تایبەتمەندیدا و تایبەتمەندیەکانی لەو ئاستە بەرزەدانین بەڵام لەگەڵ نرخەکەی گونجاون.
تایبەتمەندیەکانی بەکورتی:
– قەبارەی شاشەکەی 4.7 ئینجە
– ڕوونی شاشەکەی 1280×720 پێکسڵەیە
– ڕامی ١ گێگابایتە
– بیرگەی ناوخۆیی ٨ گێگابایتە و شوێنی بیرگەی دەرەکی هەیە کە پشتگیری هەتا ١٢٠ گێگا دەکات.
– پڕۆسێسەری جۆری سناپ دراگۆن 410ی ٦٤ بتی بە خێرایی 1.2 گێگاهێرتزی لەسەرە.
– کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و هی پشتەوەی ٨ مێگاپێکسڵەوە و دروستکراوی کۆمپانیای سۆنییە.
– سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
– توانای هەتا ڕایەڵەی جۆری LTE هەیە.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!