ئینتەرنێت
20, شوبات 2015
مایکرۆسۆفت ١٠٠ گێگابایتی One Drive دەکاتە دیاری بۆ بەکارهێنەرانی DropBox پەلە بکە و بەدەستی بێنە!
بۆ ئەوەی سەرەنجی بەکارهێنەران بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، ئەمڕۆ مایکرۆسفت لەهەژماری فەرمی وەندرایڤ لە تویتەر ڕایگەیاند کە ١٠٠ گێگابایتی وەندرایڤ بۆ ماوەی یەک ساڵ دەکاتە دیاری بۆ ئەوانەی خاوەنی هەژماری درۆپ بۆکسن و ئەمەش لەپێناو ئەوەی بەکارهێنەران ڕووبکەنە وەندرایڤ و ڕێژەی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە هەورییە بەرزببێتەوە. شایەنی باسە ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە مایکرۆسفت لە دوو هەفتەی ڕابردووە ١٠٠ گێگابایتی تری بۆ خاوەنانی Bing Rewards لى ئەمریکا کردە خۆڕایی. ئێوەش ئەگەر خاوەنی هەژماری درۆپ بۆکسن ئەوا دەتوانن لەم لینکەوە شێون هەنگاوەکان بکەون و بیسەلمێنن کە خاوەنی هەژماری درۆپ بۆکسن ئەوا خۆکارانە ١٠٠ گێگا دێتە ناو وەندرایڤەکەت:
سەرتا کرتە لەم بەستەرە بکە: https://preview.onedrive.com/bonus
دواتر ئەم پەنجەرەیەت بۆ دێت:
دوای ئەوەی کلیکت لەسەر ئەو دوگمەیە کرد ئەوا داوات لێدەکات بە هەژماری مایکرۆسفتەکەت جا هۆتمەیلە یان ئاوتلووکە یان لایڤە بچیتە ژوورەوە و دوای چوونە ژوورەوە ئەم پەنجەرەیەت بۆ دێت و کلیک لە دوگمەی Save to Dropbox بکە:
دوای ئەوەی کلیکت لەو دوگمەیە کرد، داوات لێدەکات بە هەژماری درۆپ بۆکسەکەت بچیتە ژوورەوە بۆ سەلماندن و دوای سەلماندن بچۆ بۆ ناو وەندریڤ و سەیربکە دەبینیت ١٠٠ گێگای بۆ زیاد بووە بۆ ساڵێک!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!